یه‌كێتی كۆنفرانسێك ده‌به‌ستێت
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كان رێكده‌خات و هه‌ڤاڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی کۆنفڕانسەکە ده‌كات.
بڕیاره كۆنفرانسه‌كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا رێكبخرێت و تا نه‌خشه رێگه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری شاره‌كه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دابنرێت.
فه‌همی بورهان سه‌رۆكایه‌تی ئاماده‌كاری كۆنفرانسه‌كه ده‌كات و رایگه‌یاند؛ بڕیاره راپۆرتێك گشتگیر له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاماده‌بكرێت و بخرێته به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی، تا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میكانزمێك ئاماده‌بكرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی و ئیداری كه‌ركوك و ناوچه‌كه.
له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌ووردی په‌نجه ده‌خرێته سه‌ر لایه‌نه هه‌مه‌جۆره‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كان و لێكه‌وته‌كانی دۆخه نه‌خوازراوه‌كانی كه به‌رۆكی ئه‌و ناوچانه‌ی گرتووه‌و خودی كۆنفرانسه‌كه‌ش بایه‌خپێدانی یه‌كێتییه به‌كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كان و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌كانی و زاڵكردنی برایه‌تی پێكهاته‌كانه له‌كه‌ركوك كه شارێكی كوردستانییه وه‌ك ناسنامه‌و ده‌بێت مافی پێكهاته‌كانیش پارێزراو بێت و شاری پێكه‌وه ژیان بێت .
فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمە له‌پشكی یه‌كێتی، به‌پشت به‌ستن له‌ئاگایی له‌دۆخی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كان پێشنیازی كۆنفرانسه‌كه‌ی خستووته به‌رده‌م سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و په‌سه‌ندی كردوه.
