
مەلا بەختیار باس لهدۆخی ئابوری ههرێمی كوردستان دهكاتو دهڵێت، سێ سەد ملیۆنەر لەناو یەکێتیو پارتیو گۆڕاندا هەن کە فڕیان بەئابوریەوە نیە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شهممه، لەهۆڵی شەهید ئازاد هەورامی سیمینارێکی تایبەت بەئابوریی کوردستان لەلایەن تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر بۆ نوسەر و توێژەر فەیسەڵ عەلی رێکخرابوو. لەکۆتایی سیمینارەکەدا مەلا بەختیار، بەشداریی گفتوگۆی بابەتەکەی کردو رایگەیاند، جگە لەو کێشانەی باسکران، ئەوەی کوردستان پێی دەناڵێنێت گەندەڵیە.وتیشی، ئێستا ئابوری هەرێمی کوردستان لەتەداخوڵی حزب تێپەڕیوە، بەڵکو چینی چەتە لەکوردستان دروست بوە، نزیکەی سێ سەد ملیۆنەر لەناو یەکێتی و پارتی و گۆڕاندا هەن کە فڕیان بە ئابوریشەوە نیە.
مەلا بەختیار ڕاشیگهیاند، "کەسی وا دەزانم کە هاتۆتەوە بۆ کوردستان پارەی دەبەیەک ئاوی پێ نەبوە، ئێستا لەدوبەی ڤیلای کڕیوە بەپێنج ملیۆن دۆلار. کەس هەیە بەپێڵاوی لایستیکەوە هاتەوە کوردستان ئێستا کارگەی هەیە لەئەڵمانیا، بۆیە ئەگەر ئەو هەموو دزە هەبێت چۆن ئابوریی کوردستان پێشدەکەوێت."