
ئەمڕۆ لەگەڕەکێکی شاری سلێمانی کوڕێک باوکی خۆی بە چەقۆ کوشت و دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش هەوڵیئهەڵاتنی داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی بەهۆی کێشەیەکەوە کوڕێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت و دوای تاوانەکەش هەڵات.
ئاماژە بەوەشکراوە: دوای گەیشتن بەشوێنی رووداوەکە مەفرەزەکانی بەشی کوشتنی نەهێشتنی تاوان توانیویانە کوڕەکە دەستگیربکەن و ئیستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تۆمەتباریش کە ناوی ( ا،ە،ا )ە بەپێی ماددەی 405 راگیراوە.