نوێترین

recent

02/10/2022

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرا



ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 2/10/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە(64) دینار بۆ مانگی 9 دیاریكرا، كه‌ به‌تێكڕایی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (190) بۆ (210) كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ لەنێوان (12.500) هه‌زار بۆ (13.500) هه‌زار دینار دەبێت".

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ ئەم مانگە، واتی مانگی 10، مۆلیدەكان لە کاتژمێر 12 نیوەڕۆ بۆ 1ى شەو کاردەکەن، بەیانیانیش لە کاتژمێر 6:30 بۆ 8ى بەیانى كار ده‌كه‌ن، ئەگەر کارەباى نشتیمانى کوژایەوە، مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌،
Picsart-24-02-23-21-31-09-085