نوێترین

recent

14/10/2022

لیزا فەلەکەدین : کش مات



لیزا كاكەیی ، پەرلەمانتاری پارتی :

کشمات!

_لە دواین كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی تایبەت بە یەكلاكردنەوەی كاندیدی حیزبەكە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بافڵ تاڵەبانی دڵنیاییداوە لەوەی، بەرهەم ساڵح بە سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێتەوە و دڵنیاییەكەی بەشێوەیەك بووە، كە جەختیكردووەتەوە، رۆژی هەینی داهاتوو (کە دەکاتە ئەمڕۆ)، لەگەڵ بەرهەم ساڵح لە بەغداوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و وەك سەرۆك كۆماری نوێی عێراق پێشوازی لێدەكرێت‌ و هەر لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز دەكەن!

_ ئەمڕۆ هەینییە و مەکتەبی سیاسی حزبەکەتان لە فرۆکەخانەی سلێمانی چاوەڕوانتانن بۆ سازدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و باسکردنی سەرکەوتنی ئیرادەتان!  

_ سیاسەت یاری کڵاو کڵاوێن نییە کە بدڵی خۆت کڵاو هەڵبژێری، سیاسەت هاوشێوەی یاری شەتڕەنجە و تەنها دوو پاشای هەیە و کامەی لە ستراتیژ و تاکتیک زیرەکتربوو بەوی تر دەڵێت کشمات!
Picsart-24-02-23-21-31-09-085