بەپێی زانیاری چەند سیاسیەکی عێراقی، ژمارەیەک، لایەنێکى سیاسى ناو بەرەى هەماهەنگکارى شیعەکان بەتایبەت گروپى نورى مالیکى و خەزعەلى، بەنیازن لەدواى پێکهێنانى کابینەى نوێ گرفت بۆ مستەفا کازمى دروستبکەن و دۆسییەى یاسایى لەدژ بکەنەوە و بیانەوێت بیبەنە بەردەم دادگا".
هەر بەپێى زانیارییەکان، هۆکارى پلانى ئەو گروپانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کازمى بەوە تۆمەتبار دەکەن لەکاتى گرژییەکانى نێوان سەدرى و هەماهەنگکاریدا هاوکارى سەدرییەکانى کردووە و دەزگاکانى دەوڵەتى بۆ قازانجى ئەوان بەکارهێناوە.
ئەو گروپە سیاسیانە پێیانوایە، گەربێتوو بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆککۆمار دەربچوایە ئەوا کێشەى بۆ محەمەد شیاع سودانى دروستدەکرد و کارى بۆ مانەوەى مستەفا کازمى دەرکرد هەروەکچۆن لەڕابردوودا بەرهەم ساڵح چەند کاندیدێکى ئەوانى ڕەتکردەوە و خۆى کازمى هێنایە پێشەوە بۆیە بەکەوتنى بەرهەم ساڵح چانسێکى خراپتریش چاوەڕوانى مستەفا کازمى دەکات.
لەوبارەیەشەوە، فازڵ ئەزجاوى پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا لەپەرلەمانى عێراق بەئاژانسى هەواڵى " مەعلومە"ى ڕاگەیاندووە:" چەند لایەنێکى سیاسى لەترسى کردنەوەى دۆسیەى گەندەڵیەکانیان کێشەیان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ دروستدەکرد و پارەیەکى زۆریان لەژێر پەردەى یاسای ئاسایشى خۆراکدا دەدزی و ئەوەش وایکرد پشتیوانى مانەوەى کازمییان دەکرد".
دەشڵێت:" دواى ویلاتەکەى کازمى دەبێت ئەو دۆسییانە لەدژى بکرێنەوە و لەئێستاشدا پێویستە گەشتکردنى بۆ دەرەوەى وڵات لێی قەدەغە بکرێت".
