نوێترین

recent

02/10/2022

هاووڵاتییەکی بەتەمەن بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەلاسی باوەجانی کوژرا

 


ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدفەرەج ڕەحیمی"، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "ڕەجەبی" سەر بە سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ، ماشینی هاووڵاتییەکیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە کە "محەممەدفەرەج ڕەحیمی" یەکێک لە موسافیرانی ئەم ماشینە بووە و لە ئەنجامی تەقەکەدا گیانی لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکان لە کاتی ڕاوەدوونان تەقەیان لە ماشینی ئەو هاووڵاتییە کردووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085