دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، تۆمه‌تبارێك كه له‌ژێر مادده‌ی كحولیدابوه ئه‌مبوڵانسێكی ته‌ندروستی دزیوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌بوه و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مبوڵانسه‌كه‌ی بردوه، باری ده‌رونی له‌حاڵه‌تی شپرزه‌بوه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌دزیوه، ته‌نها به‌هۆی نه‌بونی شۆفێری ئێشكگره‌وه وێستویه‌تی ته‌رمی كه‌سێكی نزیكی بگوازێته‌وه.
ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناڕاست سه‌باره‌ت به ئوتۆمبێلی ئه‌مبولانس، شۆفێره‌كه كارمه‌ندی فه‌رمی یه‌كه‌ی فریاگوزاری یه و هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌بوه له بابه‌ته‌كه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی نزیكی ئه‌م شۆفێره دیاره داوای كردوه ئه‌مبوڵانس ببات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیشكگر نه‌بوه نه‌توانراوه ئۆتۆمبێلی پێبدرێت هه‌ستكراوه باری ده‌رونی له حاڵه‌تی شپرزه بوه و ئه‌م شۆفێره ئوتۆمبێله‌كه‌ی نه‌دزیوه، ته‌نها ویستویه‌تی ته‌رمی كه‌سه نزیكه‌كه‌ی خۆی بگوازێته‌وه".
به‌دواداچونی زیاتر ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری هه‌بونی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك روبه‌روی یاسایی ده‌كرێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پۆلیس ئه‌مبوڵانسه‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه و به‌دواداچونی زیاتر ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری هه‌بونی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك روبه‌روی یاسایی ده‌كرێته‌وه".
شۆفێرێك كه پێشتر كارمه‌ند بوه به‌ناوی (و. ا. ص) ئه‌مبوڵانسێكی بردوه و هه‌ڵاتوه
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، "به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كرانه‌وه كه‌وا له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی (كۆنتڕۆڵی 122) شۆفێرێك كه پێشتر كارمه‌ند بوه به‌ناوی (و. ا. ص) ئه‌مبوڵانسێكی بردوه و هه‌ڵاتوه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به به‌دواداچون كرد و توانییان له شه‌قامی 100 مه‌تری نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌مبوڵانسه‌كه‌دا بگرن و شوفێره‌كه‌شی ده‌ستگیر بكه‌ن، كه بڕێكی زۆر له مادده كحولییه‌كانی به‌كارهێنابو".
                        