
هەڤاڵانی خۆشەویستم سڵاوتان لێبێت
دوای ماوەیەكی زۆر بێدەنگی،ئیتر بەپێویستی ئەزانم بێمەوە گۆو قسەم هەبێت لەسەر ئەو ڕووداوە سیاسیانەی كەلەهەرێمی كوردستان و لەژێر چەتری بنەماڵەی بارزانی دا ڕوودەدەن،من نەمدەویست قسەبكەم،بەڵام كاتێك دەبینم مێژووی پڕسەروەری و خەباتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدو مام جەلال لەپێناو پلەو پۆست و ئیمتیازدا هەڕاجدەكرێت. ویژدانم ئازارم ئەدات گەر بێدەنگبم،لێرەوە بەكورتی دەڵێم ئەوەی روودەدات هیچ پەیوەندیەكی بەخەباتی درێژكراوەی ئەو دوو زاتە مەزنەوە نیە،كۆمەڵێك هەلپەرست بۆ گەشتن بەمەرامەكانیان ناو شكۆو ناوبانگیان بەكاردەهێنن.
هەڵۆ ئیبرایم ئەحمەد
15.10.2022