نوێترین

recent

17/10/2022

شیری دایک ئێسکە نەرمە دروستدەکات؟




‎هەموومان تا ئێستا ئەوەی دەبیستین کەوا شیری دایک باشترین شیرە بۆ منداڵ هەم بۆ تەندروستی دایکەکە باشە هەمیش بۆ منداڵەکە بەلام ئایا ئەمە تاچەند راستە؟

‎دایکی بەرێز کاتێک بڕیارت داوە شیری خۆت بدەی بە منداڵەکەت باش بزانە کە باشترین بڕیارت داوە بۆ ئەوەی منداڵێکی تەندروستت هەبیت و هەروەها خۆت لە چەندین نەخۆشی دەپارێزی بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک .

‎ تەنها یەک خاڵ هەیە نابێت هەرگیز پشت گوێی بخەی ئەویش چۆن وا بکەی منداڵەکەت و هەروەها بەخۆت توشی ئێسکە نەرمە نەبیت ، هەموومان دەزانین کەوا کەمی ڤیتامین د لە زۆربەی تاکی کۆمەڵگای ئێمە بلاوە بەهۆی جۆری ژیان و خواردنمان ، بۆیە دایکی بەرێز کاتێک خۆت کەمی ڤیتامین د هەبێت ناتوانی بەپێی پێویست بیبەخشی بە منداڵەکەت لەکاتی شیردان .

‎بۆیە پێویستە لەسەر هەموو دایکانی بەریز و خۆشەویست کە شیر بە مندالەکانیان دەدەن پێویستە سەرەتا کەمی ڤیتامین د چارەسەر بکەن و دواتریش بە شێوەیەکی بەردەوام پێویستی رۆژانە لە رێگەی حەب یان کەپسولی ڤیتامیب د وەرگرن ، بەم شێوەیە هەم تەندروستی ئێسکی خۆت دەپارێزی هەم منداڵێکی تەندروستی ئێسک پتەو پەروەردە دەکەی .

‎بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو دایک و کۆرپەلە شیرینەکانیان.

‎د ئامانج گەردی 
‎پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان و گۆڕینی جومگەکان
Picsart-24-02-23-21-31-09-085