نوێترین

recent

22/10/2022

ئێران : بارزانی مونافیقە



ئێران دژی پارتی و بارزانی هاتە دەنگ 
"دژی هێرشی ئێرانن و هاوکاری سوپای تورکیاش دەکەن"

ئاژانسی هەواڵی میهری دەوڵەتی ئێران، هێرشی توند دەکاتە سەر  مەسعود بارزانی  و حزبەکەی و بە دوو فاقی لەهەڵوێست تاوانباریان دەکات.

لە ڕاپۆرتی ئاژانسەکە هاتووە پاش هێرشی ئێران بۆ سەر حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی  نەیاری کۆماری ئیسلامی، بارزانی و سەرکردایەتی پارتی هەڵوێستی توندیان دژی ئێران  نواندووە و هەڵوێستەکانیان جێگای سەرسوڕمان بوون.

ئاژانسەکە پارتی و بارزانی تۆمەتبار دەکات ودەڵێت لە ئاستی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا بێ دەنگن و هەندێکجار هاوکاری تورکیاش دەکەن و دژی هێزی چەکداری باکوری کوردستانن، بەڵام  پاڵپشتی ئەو گروپانە دەکەن دژی ئێرانن. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085