نوێترین

recent

01/10/2022

هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای سیخوڕی میت و کارو چالاکیان لە کەرکوکـ



لە دواین کاری ئەم دەزگا سیخوڕەیەی تورکیا لە کەرکوک، ناردنی پێنچ سەد قوتابی پلە یەک و دووی ئاستی خوێندنی تورکمانە لە کەرکوک بۆ دوو زانکۆ ،زانکۆی، بیلکنت لە ئەنقەرەی ، پایتەخت عوسمان غازی ، لە ئاسکی شێر ، لە تورکیا

کارو چالاکی ئەو زانکۆیە لە تورکیا 
پێگەیانـدنی کادری دەزگای میتە بە ئاستـ ی زانستی فکری نەژاتی بۆ دەوڵەتی تورکیا بە شێوازی نەژات پەرسـتی،
 دیاری کردنی قوتابی بەچەنـدـ فیلتەرێکداـ تێدەپەڕێت کە لەڕێگەی (حزبی جەبهەی ) تورکمانیەوە
 دیاری دەکرێت 
بەشێک هەیە لەناو ئەو حزبەیا پێی دەوترێتـ دەزگای سیاسەتی ستراتیژی جەبهەی تورکمانـی ئەم دەزگایە ڕاستوخۆ بەسراوەتەوە بە دەزگای سیخوڕی میت، شێوازی کارکردنیانـ لەوێ بەڕێوە دەچێت و بەهەماهەنگی و چاودێری دەزاگای میت.

لە داهاتودا ئەم قوتابیانە جگەرلەوەی ئەرکی خوێندن بە بەرزترین ئاستـ ، تەواو دەکەن لە تورکیا ، دواتر دەنێرێنەوە بۆ کەرکوک وەکاری هەواڵگری بۆ دەوڵەتی تورکیا دەکەن 
هەربەپێی هەمان زانیاری مانـ ، لە ئێستاوە ئەم قوتابیە تورکمانەنەی کەرکوکـ موچە و ئیمتیازیانـ بۆ بڕاوەتـەوە لە تورکیا ،

بۆیە داوادەکم لەحزبە کوردێکان ئەگەر لەهەرشوێنک ، ناکۆن با لەسەر کەکوک کۆکبین بەشێوازێکی کوردپەروەرانە ،
 
بابەهەموومان ڕێگە بەوجەنگ فکری و ئادۆلۆژیانە ، بگرینـ . کە سەدان ساڵە دژ بەمیلەتی کورد دەکرێت لەهەرچوار پارچەی کوردستان
 هەر بە تەعریبی ناوچەکانمـان ئێستاش دەیانەویتـ ، جارێکی کە لە ڕێگای 
فکرو ئادیاوە )تەعریبمانـ بکەن

بۆیەدەبێت هەموو حزبەکان کاتێک کادری خۆیان دەنێرنە حوکمتەت بۆوەرگردنی هەرپۆستێک دەبێت بەشێوازی کوردانە ، باسی ناوچەو قەڵمڕەوی ، حوکومەتی خۆماڵی کوردی بکات ، دەبێت لەقوتابخانـ و
فێرگەو کۆڕو کۆبونەو سیمینارو هەرچی جوهدی فکری جەماوەریمان هەیە ، بێخەینە خزمەتی 
گەلو نیشتیمان ، بۆ مانەوەمان 
لەسەر خاکی خۆمان خاکی پیرۆزی کوردستان بەشێوازی کوردانە.

کارۆخ سید ڕزگار
سەرپەرشتیاری حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان
۲۰۲۲/۱۰/۱
Picsart-24-02-23-21-31-09-085