
نوێترین توێژینەوە دەریخستووە کە خواردنەوەی یەک پەرداخ لە شەربەتی چەوەندر رۆژانە پێش ژەمی بەیانی بە سکی ناشتا ڕۆڵێکی کارا دەبێنێت لە دابەزاندنی فشاری خوێن لەو کەسانەی نەخۆشی زەغتیان هەیە .
دەمێکە زانراوە کەچەوەندر خۆی یان شەربەتەکەی یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن ئەدات بە هۆی :
١_دەوڵەمەندە بە نتریەت کە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ناترایت ئۆکساید کە یارمەتی کشانی بۆرەیەکانی خوێن ئەدات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن .
٢_دەوڵەمەندە بە چەند جۆرێک لە ماددە دژەئۆکسانەکان کە یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردن دەدات لەگەڵ ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی ئاستی کولیسڕۆڵی ناو خوێن .
٣_ڕەنگە سوورەکانی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی بێتالین کە هاوشێوەی جگەر یارمەتی پاکردنەوەی خوێن ئەدات لەگەڵ چارەسەری کەمخوێنی .
دواجار شەربەتی چەوەندەر وەک هەموو گژوگیا و خۆراکێک دەرمان نیە تا بە تەنها وەک چارەسەری زەغت بەکار بێت و نەخۆش نابێ یەکسەر واز لە دەرمانی دابەزاندنی فشاری خوێن بێنێت، بەڵکو دوای یەک مانگ یا زیاتر ئەگەر زەغتەکەی کۆنتڕۆڵ بوو، ئەو کاتە بە ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ دەکرێ دەرمانەکەی بوەستێنرێت یا کەم بکرێتەوە و موتابەعە بکرێت .
دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک