كادیرانی پارتی نیگەرانن لەو گرنگییەی حزبەكەیان بەو كارتە سوتاوانەی ناو كۆمەڵگە.
دوای ئەوەی رێباز حەملان بەنوێنەرایەتی مەسروربارزانی سەردانی ماڵی عەبەی کۆیخا موبارەکی کرد و وێنەی سەردانەكەشیان بڵاوبۆوە، دەستبەجێ كادیرانی پارتی لە سۆشیال میدیاوە روبەڕوی عەبدوڵا و فرتوفێڵەكانی بوونەوە بۆ دۆشینی پارتی.
لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان كادیرانی پارتی توڕەن لە گرنگیدانی حزبەكەیان بە جۆرە كەسانێك كەلەناوچەكەی خوۆشیان بێزراوە و هیچ نرخێكی لەناوكۆمەڵگا نەماوە و جگە لە بارگرانی دارایی هیچ خزمەتێك بە پارتی ناكات.
ئەم نیگەرانییە دوای ئەو روداوە دروستكراوەی عەبدوڵاو سناریۆی بۆردومانی ماڵەكەی دێت كە لەلایەن درۆنێكی نەناسراوەوە كراوەتە ئامانج، رێباز حەملان كە بووەتە دەڵاڵی ئەو خۆفرۆشانەی كە ریزەكانی گۆڕان بەجێدەهێڵن،
لای كادیرانی پارتی رونبۆتەوە كە بەبەرنامە حزبەكەیان دەدۆشێت و سیناریۆیی جواروجۆری بۆرێك دەخات.
كادیرانی پارتی سەبارەت بەو روداوی كە گوایە ماڵی عەبەی كوێخا موبارەك بۆردومانكراوە ، دەڵێن، درۆیە و لەلایەن دوو چەكداری خۆیەوە بەهاوەن دوو ئۆتۆمبێلی پەكەوتوی ناوماڵەكەی كردووەتە ئامانج تەنها بۆ ئەوەی پارتی گرنگی پێبدات و قەرەبوی بكاتەوە و بوجەیەكی مانگانەش بۆ پاسەوانانی ماڵەكەی دابین بكات.
ئەم فرتوفێڵە بە سپۆنسەری رێبازی حەملان گەیەنراوەتە مەسرور بارزانی و چەند شایەتحاڵێكیش ئەم بابەتە پشتڕاست دەكەنەوە، كاتێك كە رێبازی حەملان سەردانی عەبدوڵای كوێخا موبارەكی كردووە لە ماڵەكەی نوێنەرێكی دارایی پارتی لەگەڵبووە و دوای هەواڵپرسین و بینینی شوێنی روداوەكە، زەرفێكی داخراوی پارەیان بۆ بەجێهێشتتوە.
س: زۆن
