نوێترین

recent

01/10/2022

کودەتا بەسەر کودەتاچیەکاندا کرایەوە



سوپای بۆركینا فاسۆ كودەتای سەربازییان بەسەر پاوڵ هێنری سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی وڵاتەكەیان راگەیاند، كە بەهەمان شێوە پێشتر بە كودەتای سەربازی دەسەڵاتی گرتبووە دەست.

رۆژی هەینی ئەفسەرانی سوپای بۆركینا فاسۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویان كردەوە، كۆلۆنێڵ "پاوڵ هێنری"یان لە دەسەڵات لابردووە، كە ناوبراو پێشتر بە كودەتایەكی سەربازی دەسەڵاتی وەرگرتبوو.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، سنورە ئاسمانی و وشكانییەكانی ئەو وڵاتە داخراون و دەستوری وڵات هەڵپەسێردراوە و حكومەت هەڵوەشێنراوەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە پێشتر پاوڵ هێنری كە ئەفسەرێكی سوپای بۆركینا فاسۆ بوو، لە مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵ كودەتای سەربازی ئەنجامدا و دەسەڵاتی وڵاتەكەی گۆڕی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085