
لەكاردانەوەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی نێوان مەسعود بارزانی و باوكی ژینا ئەمینی،ئیبراهیم رەزایی ئەندامی پەرلەمانی ئێران بەتوندی لەدژی مەسعود بارزانی هاتوەتە دەنگ و دەڵێت"بەهاوخەمی دەربڕینت بۆ مەرگی ژینا دەتەوێت كڵاوێك بۆخۆت بدوریت و تاوانەكانتی پێ بشاریتەوە"
پەرلەمانتارەكەی ئێران وتوشیەتی" ئەو کاتەی ئێمە بەرگریمان لە کچانی ئێزیدی و کورد دەکرد، ئێوە بەدوای بەرتیل و سپیکردنەوەی پارەدا دەگەڕان،ئهگهر ئێوه لە خهمی كچهكانی كوردستان بونایه، ئهوكات ههڵدەستانهوه و شهڕتان دهكرد بۆ بەرگریكردن لەمافەكانیان."