نوێترین

recent

27/09/2022

قەدەغەکردنی خولی قورئان یان داخستنی قەحبەخانەکان؟!



توانا ئەمین :

ئاشتی کۆمەڵایەتی
لەنێوان حەق و باطل دا..! 

فەلسەفەی قەدەغەکردنی خولی لەبەرکردنی (قورئان و فەرموودە) چییە؟ ئێ زۆر سروشتییە لە دیموکراسیدا ڕەنگە جیاوازەکان مومارەسەی فکرەکانی خۆیان بکەن، ئەرکی حیزبی و دینی خۆیانە ئیسلامییەکان هەر دەبێ ئەو خولانە بکەنەوە... ئەوە چ زیانێکی بۆ کۆمەڵگای کوردی هەیە..؟! 

ئیسلامییەکان عاقڵن، وەکو هێزەکانی تر خەریکی چەتەیی و مافیایی نین، بە هێواشی کاراکتەرسازی لە ئەندامەکانیاندا دەکەن، لای ئەوان پرەنسیپ هەیە، حورمەت دەئاوزێن، شتێک لە ڕێزی گوێگرتن و گەورەیی و بچووکی هێشتا لای ئەوان ماوە، خوێنەوارترین گەنجەکان لای ئەوانە، خۆیان فێری زمانی تر دەکەن، لە پێشانگای کتێب دیتم بەشی هەرە زۆری کڕیارەکان گەنجە ئیسلامییەکان بوون. زۆرینەی گەنجانی زمانزان و خوێنەواری کۆمەڵگای ئێمە ئەو موسڵمانە میانەڕەوانەن کە ڕێزی کلتورەکەی خۆیان دەگرن.. 

هەر بەڕاستی خولی لەبەرکردنی قورئان و فەرموودە ئاشتی کۆمەڵایەتی و شیرازەی خێزانی کوردی لە شارەکانی ئێمەدا تێکداوە؟ یان ئەم هەموو دیسکۆ و یانەی شەوانە و هاوڕەگەزبازیی و قومارخانە و قەحبەخانانەی سەرچنار و قەڕییەی لوبنانی و کوێ و کوێ کە سەفارەتی وڵاتانی خۆرئاوا سەپۆرتیان دەکات و ناهێڵێت دابخرێن و تۆش ناوێری فزە بکەیت...؟!
Picsart-24-02-23-21-31-09-085