نوێترین

recent

25/09/2022

وەزیری ئەوقاف هەڕەشە لە ڕێکخراوە ئیسلامییەکان دەکات




لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی کردووە، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف هەڕەشە لەو ڕێکخراوە پەروەردەییە ئیسلامییانە دەکات کە خولی لەبەرکردنی قورئان دەکەنەوە .

وەزیری ئەوقاف لەو نوسراوەدا دەڵێت هەموو جۆرە چالاکییەکی ئاینی وەک بەخشین یان کردنەوەی خولی فێربون و لەبەرکردنی قوئان بە رەزامەندی ئێمە بێت، ئەگەرنا ڕێکاری یاسایی لەدژیان دەگرینەبەر و ڕوبەڕوی دادگایان دەکەینەوە .

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە لە هەرێمی کوردستان سەدان باڕ و یانەی شەوانە و شوێنی لەشفرۆشیی هەیە و، لەلایەن دەسەڵاتەوە کارئاسانییان بۆ دەکرێت و دەپارێزرێن .



Picsart-24-02-23-21-31-09-085