نوێترین

recent

25/09/2022

بارزانی: نابێت مەیدان بۆ نەیارەكانمان چۆڵ بكەین


 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری دهۆك ڕایگەیاند ئەمڕۆ هەوڵ دەدرێت ئیرادەی گەلی ئێمە بشكێنن، بۆیە داوا دەكەم مەیدان بۆ دووژمن و نەیارەكان چۆڵ نەكەن.


بارزانی ڕاشیگەیاند ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە دەستی ئەوانە ماچ دەكەم كە خۆیان نەچەماند، میللەتی ئێمە قوربانی زۆر داوە، خوێنی زۆری داوە، نابێت رێگا بدەین دوژمن و نەیارەكانمان دڵیان خۆش بكەن بڵێن ئیرادەمان شكاندوون.
ڕاشیگەیاند تێكدانی زمان و كولتوری نەتەوەی ئێمە مەترسیدارە.

لێدوانەكەی بارزانی لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری كوردستانە كە لە 25ی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا و زۆرینەی بەشداربووان دەنگیان بە بەڵێ دا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085