نوێترین

recent

17/09/2022

عبدالستار مجید : پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی، هەروەک جارانە




کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ کێشەیەکی (حزبیی) لە نێوان ئەوان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا هەبێت .

عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ ئەوەی ئاشکراکرد "پەیوەندییەکانی کۆمەل و یەکێتی هەروەک جارانە و هیچ گرفتێکی (حزبیی) لەنێوانماندا نیە"

وتیشی "ئەمڕۆ لە مێرگەپان، مامۆستا عەلی باپیر، لەگەڵ کاک پاڤڵ تالەبانی و کاک د.بەرهەم کۆبوەتەوە و، باس لە پەیوەندییەکانی کۆمەڵ و یەکێتی و دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە" . (ئەو وای وت)

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ، هەواڵی هەندێ میدیا و سۆشیال میدیای سێبەر رەتدەکاتەوە کە باس لە تێکچونی پەیوەندیی نێوان حزبەکەی و یەکێتی دەکات و دەڵێت "کۆمەڵ گرفتی حزبیی لەگەڵ هیچ هێزێکی سیاسیی نیە، گرفتی ئێمە لەگەڵ سەقەتی شێوازی حوکمڕانیی و گەندەڵیی و قۆرخکارییە"

Picsart-24-02-23-21-31-09-085