نوێترین

recent

17/09/2022

مامۆستایەکی ئایینی کارە بانگخوازیەکانی ڕاگرت




تەنھا بەناوی الله ﷻ
دواى ئەوەی لە ٢ ساڵی ڕابردوو توشی نەخۆشی سەرو گوێ ھاتم تاڕادەی ئیلتھابی سەرم، چەند برایەکی خۆشەویست ئەرکی چارەسەرەکەیان گرتە ئەستۆی خۆیان ھەر لەسلێمانی و دواتریش لەباشترین نەخۆشخانەکانی تورکیا (جزاھم الله خيرًا ) 
#تێبینی ئەم ڕونکردنەوەیەش بۆئەوەیە ھەندێک بۆ لەکەدارکردن و یاخود چاوبەست کردنی دۆستەکانمان نەڵێن مامۆستا بۆچی بۆ چارەسەر ھاوشێوەی دەوڵەمەندەکان یاخود کاربەدەستەکان ئەچێتە دەرەوەی کوردوستان. 
خۆشەویستانم خوشک و برایانی دڵسۆزو دەست بەنزا وەک چارەسەر ئەبێت لەئەم ڕۆوە تا ٣ مانگی تر لەھەموو کارێکی بانگخوازی دورکەومەوە (وتاری ھەینی و دەرسەکانی مزگەوت) تەنانەت تێکەڵاویش بەو شێوازەی ڕابردوو تاکو دواجار الله تبارك وتعالى شيفاى خۆیمان پێ عەطا ئەفەرمووێ و دەرویەکی تازە لەمن و موسڵمانانی نەخۆش و داماو ھەژار و ژێردەستەی ئاوارەو ستەم لێکراوەکانی ئومەتی ئیسلام ئەکاتەوە...
(وما ذلك على الله بعزيز)
لەدوعا خێر بێ بەشمان مەکەن دەست و چاوی ھەموو لایەک خۆش بێت بۆ خەمخۆری و دڵسۆزیتان
بەندەی الله 
عادل عزت جەبارى
٢٠ صفر ١٤٤٤ی کۆچی
غازى عنتاب / ترکیا
Picsart-24-02-23-21-31-09-085