نوێترین

recent

24/09/2022

نرخی نەوتی سپی ماڵان نرخی خەیاڵی تۆمار کرد




نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان نزیکبووەتەوە لە 300 هەزار دینار. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، لە مانگی 10ـەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات. 
 
محەممەد کەمال، فرۆشیاری نەوتی سپی لە سلێمانی رایگەیاند، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و ئێمە بەرمیلێک نەوت دەگەیێنینە ماڵەکان بە 290 هەزار دینار".
 
ئەو فرۆشیارەی نەوت وتیشی، ئەو نەوتەی ئەوان لە گۆڕەپانەکانی فرۆشتنی سووتەمەنی باری دەکەن و بە بەرمیل دەیدەنەوە ماڵەکان، نەوتی هەرێمی کوردستانە.
 
هەر بەرمیلێک نەوتی سپی کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت 216 لیتری تێدایە. لە هەرێمی کوردستان زۆرترین هاونیشتمانی پشت بە نەوت دەبەستن بۆ گەرمکردنەوە لە وەرزی زستاندا.
 
رۆژی 13-9-2022، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ لیژنەی سامانە سرووشتییەکان کۆبووە، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکاتەوە و لە قۆناغی یەکەمدا 320 هەزار خێزان لە دابەشکردنی نەوت سوودمەند دەبن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085