نوێترین

recent

24/09/2022

لە دوور مەودا دەیانەوێت چی بکەن؟




‎ڕوداوەکانی داهاتوو زۆر شۆکهێنەر دەبن

‎ئیبراهیم عەلی

‎ئەوەی دەینوسم، لێکدانەوەو پێشبینی و شت نییە، پلانێکە لەسەر ئاستێکی باڵا کاری لەسەر دەکرێت... بەڵام بۆ جێبەجێکردنی نازانم چەند کاتی پێدەچێت و کاردانەوەکانی خەڵک ڕەنگە بتوانێت بەشێکی پلانەکە تێکبدات... هەموواری یاسای توندوتیژی خێزانی سەرەتای پلانەکەیەو کۆتاییەکەی زۆر لەوە قورسترە، رەنگە لە داهاتوو شایەتومان بەو هەموارە بهێنرێت...

‎پلانەکە لە چەند خاڵێک و بەزمانێکی سادە کورت دەکەمەوە...

‎یەکەم: سێکس بە هەموو شێوەیەک ئازاد بکرێت و هەر کەسێکیش ڕێگری بکات لە سێکسی ئازاد بە پێشلکردنی ئازادی تاکەکەسی دابنرێت و ڕەنگە لە داهاتوو سزا بۆ ئەو کەسە دابنرێت کە ڕێگری بکات لەو هەنگاوە.

‎دووەم: یاسای باری کەسی قۆناغ بە قۆناغ هەموار بکرێتەوەو دواجار نەیهێڵن و یاسایەک دەربکرێت بەناوی یاسای مەدەنی... واتە هاوسەرگیری مەدەنی و کچ و کوڕ ١٨ ساڵیان تەواو کرد، دادوەر بتوانێت بەبێ ڕەزامەندی دایک و باوک و کەس و کار لەیەکتریان مارە بکات... پێویستیش بەڕێ و ڕەسمی ئاینی و عورفی نەکات...

‎سێیەم: بەهەموو شێوەیەک ئاسانکاری بۆ هاوڕەگەزخوازان بکرێت و وەک حاڵەتێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت لە کۆمەڵگە و لە داهاتووش کار بۆ ئەوە بکرێت وەک بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی لە دادگاش بتوانن مارە بڕین و شت بکەن...

‎ئەوەی من دەیڵێم ئەوڕۆ تۆ پێت قورسە وەریبگری، بەڵام ئەوە پلانێکەو زۆر بە وردی کاری لەسەر دەکرێت... ئەوەی باسی ئاینی ئیسلام و بنەماکانیشی بکات بە کۆنە پەرست و جاهیل لە قەڵەم دەدرێت... هەموو ئەوانەشی کڵاوی خۆیان گرتووەو بەحیساب تا ”با” نایبات و بۆ موچەیەک هەموو سەر شۆڕییەک قبوڵ دەکەن، کاتێک بە خۆیان دێنەوە کە دەبینن ئەو شتانە لەناو خێزانەکانی خۆیان ڕوو دەدات...

‎لە داهاتوو توشی شۆک مەبن، ئەگەر تەنانەت لەناو خانەوادە زۆر ئاینی و مولتەزیمەکانیش ئەو حاڵەتانە ڕوو بدەن، چونکە هەموو ئیسلامییان لە نوێژو ڕۆژو و نوێژی جەماعەت کۆکردووەتەوەو پەروەردەو خێزانیشیان سپاردووە بە کەناڵە میدیاییەکان و سۆشیال میدیا...

‎لە ژێر ناوی پێشکەوتنیشەوە دەیان شت قبوڵ دەکەن کە ئەوەی لێوە چاوەڕێ دەکرێت ببن بەشێک لە جێبەجێکردنی ئەو پلانانەی لەسەرەوە ئاماژەم پێکردن...

‎گەیاندن، بە ئەرکێکی دنیایی و قیامەتی دەزانم... کە ئەوەی دەیزانم و ئاگام لێیەتی لێرەوە بیخەمەڕوو...

‎ئیبراهیم عەلی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085