نوێترین

recent

25/09/2022

ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان هەردوو باڵەکەی پارتی لە سەید سادق ڕویدا




دوای ئەوەی باڵی مەسرور بارزانی بە فرتوفێڵ و بەخشینی پارەو بەرتیل یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکانی باڵی نێچیری لە سنوری ناوچەی سەید سادق دورخستەوە، لە ئەنجامدا ئاڵۆزی دروستبوو لایەنگرانی هەردوو باڵکەی پارتی بەچەک ڕوبەروی یەکتر بونەوە.

بەوتەی شایەتحاڵێک لە نێو کافتریایەکی شەوانەی سەید سادق،، سەرەتا دەمەقاڵە لە نێوان کوڕێکی حاجی هەڵکەوت لالە ئەنوەر کە ئەندامی پەرلەمانە دروست دەبێت لەگەڵ چەند کادیرێکی ناوچەی سەید سادقی پارتی، بە ناوەکانی شاهۆ محەمەد و سیروان کەریم و زیاد عەبدوڵا، شایەت حاڵکە دەڵێت دەمە قاقەکە سەری کێشا بۆ پەلاماردانی یەکتر و جنێودان بە مەسرور بارزانی.

کاتێک هەواڵەکە دەگاتە ناوچەی پارتی لە سنورەکە ، بەپەلە چەن چەکدارێکی سەر بەباڵی مەسروربارزانی بۆ قۆڵبەستکردنی کوڕانی لالە ئەنوەر دەگەنە شوێنەکەو دواتر لەسەر ڕێگای زەڕایەن سەید سادق پێش لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەگرن و بەر دەستڕێژی گولەیان دەدەن.

بە وتەی سەرچاوەیەک لە ناوچەی پارتی ، سەرخێڵی کوڕی لالە انوەر بەپلانی باڵی مەسرور لە هەڵبژاردنی ئەندامی کۆنگرە دور خراوەتەوە، ئەویش بەم پلانەی زانیوە کە بەپارەو بەرتیل نەیانهێشتووە سەربکەوێت ، وتویەتی لەم بابەتە بێدەنگ نابم و حساب بۆ کەسیش ناکەم جگە لە نێچیرڤان بارزانی .

بەوتەی سەرچاوەکە باڵی مەسرور هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە ، کوڕانی لالە ئەنوەریش خۆیان پرچەککردووە بەرانبەر ئەو کەسانەی کە مەسروربارزانی بە پارە کڕیونی و چاو لە پارتییەکانی ئەو سنورە سور دەکەنەوەو هەڕەشە دەکەن کە هەرکەس پشتیوانی باڵی نێچیر بکات دوای کۆنگرە لە پارتی دەردەکرێت .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085