
پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، کاردەکەن لەسەر دەرکردنى چاپێکى نوێی دراو کە بەهاکەى 20 هەزار دینار دەبێت.
مستەفا مەحمود لە دیدارى رافیدەین لە بەغدا وتى "ئێمە کار لەسەر دەرکردنی دراوێکی نوێ دەکەین بە بەهاى ٢٠ هەزار دینار دوای تاوتوێکردنى بەمەبەستی هاوسەنگی لەگەڵ پێداویستییەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دوای تەواوکردنی پێداویستییەکانی دەست دەکەین بە ڕاگەیاندنی".
وتیشى "ئێمە ستراتیژییەکی ئامادەکراومان هەیە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئامادەیە، ڕەنگە جێبەجێکردنی دوابکەوێت بەهۆی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە".
مستەفا مەحمود باسى لەوەشکرد، بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی گەورەی گەشەپێدان بۆ سەرجەم کەرتەکان سوودی هەڵوەشاندووەتەوە.
دەشڵێت "بانکی ناوەندی ڕۆڵی هەیە لە جوڵاندنی بزاوتى ئابووریدا، دەستپێشخەریی ئێمەش پڕۆژەکانی جوڵاندووە و دەرفەتی کاری بۆ ڕەخساندووە، بەتایبەتی لە کەرتی نیشتەجێبووندا".