وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌خنه‌ی له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، چ حیكمه‌تێكی تیایه كاتێك له پرسه‌یه‌كدا دایكان و خوشكان له‌سه‌ر مردوه‌كانیان قژ ده‌ڕننه‌وه و ده‌گرین بگوازرێته‌وه، هه‌ندێكجار كاتێك كه‌سێك ده‌نێژرێت تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی خۆڵه‌كه ده‌كه‌ن به‌سه‌ریدا له ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌و دۆخه‌ی میدیای تێكه‌وتوه، له‌ژێر ناوی "رێنمایی كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستان" رێكده‌خرێته‌وه.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا چی ده‌كه‌ن بۆ كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ند گۆڤار ئه‌نوه‌ر، كه دو رۆژمه‌وبه‌ر كۆتایی به ژیانی هات، رایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه بۆ له‌ده‌ستدانی گۆڤار ئه‌نوه‌ر كه كه‌سێكی لێهاتو بو له بواری هونه‌ر و رۆشنبیری‌دا و كۆچێكی ناواده‌بو، ناخۆشه بۆ هه‌مو لایه‌كمان، هیوادارم هونه‌رمه‌ندان و ئه‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌ت به وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن له رێگه‌ی هونه‌ره‌وه سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بن".
رێنماییه‌ك له‌ژێر "رێنمایی كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستان" دەردەچێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌ك هه‌یه كه یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2014یه، له‌وێ رێنماییه‌ك هه‌یه كه باس له رێكخستنی كه‌ناڵه‌كان و سۆشیال میدیا ده‌كات، لیژنه‌یه‌ك كه پێهاتوه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری پێكه‌وه رێنماییه‌كه‌یان له‌ژێر ناوی "رێنمایی كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستان" رێكخستوه و له‌م رۆژانه‌دا ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به بابه‌ته‌كه و سه‌رنجی خۆیان بخه‌نه‌ڕو دواتریش ده‌یخه‌نه به‌رده‌ستی هه‌مو لایه‌ك.
له هه‌رێمی كوردستان كاری رۆژنامه‌وانی پێوه‌ری نیه
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید باسی له‌وه‌شكرد، "به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان كاری رۆژنامه‌وانی پێوه‌ری نیه، هه‌ركه‌سێك هات چوار جنێوی له فه‌یسبوك دا‌و هه‌واڵێكی ناڕاستی بڵاوكرده‌وه و به‌رامبه‌ره‌كانی ئیهانه‌پێكرا، ئه‌وا نابێته رۆژنامه‌نوس، ئه‌و پێوه‌رانه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان نین، له هه‌رێم هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه زۆر بڵاوده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی بینراو و بیستراو".
وه‌زیری رۆشنبیری نمونه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی هێنایه‌كه‌وه كه راسته‌وخۆ پرسه ده‌گوازنه‌وه و وتی، "چ حیكمه‌تێكی تیایه كاتێك له پرسه‌یه‌كدا دایكان و خوشكان له‌سه‌ر ته‌رمه‌كان قژ ده‌ڕنه‌وه و ده‌گرین بگوازرێته‌وه، هه‌ندێكجار كاتێك كه‌سێك ده‌نێژرێت تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی خۆڵه‌كه ده‌كه‌ن به‌سه‌ریدا له ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، یاخود هه‌ندێكجار میدیاكان چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه تاوانبارن و هێشتا پۆلیس ده‌ستی پێنه‌گه‌یشتوین، بۆیه ئه‌مانه رێكده‌خرێنه‌وه".
