نوێترین

recent

16/02/2022

زیانی ڕێکەوتنە تاک لایەنەکانی پارتی !



 لەئێستاو لەمێژوی شۆڕشەکانی گەلی کورد و لەتەمەنی پارتی دیموکراتی کوردستان واتە پارتی بارزانی کاریگەری سلبی و مەترسیداری هەبووە لەهەمووبوارێکی پێشکەوتندا لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەگشتی و لەهەرێمی کوردستان بەتایبەتی ،
 ئێستاش ڕێکەوتنە تاک لایەنەکانی پارتی تا پەنجا ساڵی تر کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر دواڕۆژی گەلی کورد و جوگرافیای هەرێمی کوردستان ،
بۆنموونە ڕێکەوتنی 31 ی ئابی 1996 لەگەڵ بەعسیەکان کە پارتی بارزانی کردی هەر دەرکردنی یەکێتی نەبوو لەهەولێر بەڵکو ڕێکەوتنێکی پەنجا ساڵی تر بوو وەک ڕێکەوتنی پەنجا ساڵەی لەگەڵ تورکیا کردوویەتی لەسەرنەفت ،
 پێویستە حزب و لایەنەکانی کوردستان بیزانن کە ڕێکەوتنی تەسلیم کردنی نەفت پەنجا ساڵ بە مقابیلی پشتیوانی سەربازی تورکیایە ، وا تێنەگەن 
( النفط مقابل الغذاء ) ه 
  لە 31 ی ئابی 1996 یشدا هەمان ڕێکەوتنی لەگەڵ بەعسیەکان کردووە ،
نمونەش زۆرو زیندوون 
یەکەم لەهەڵبژاردنی 2021 دووکورسی کوردی دانیشتوانی سنوری قەراج و کەندێناوەی دا بە دوو كۆنە بەعسی ، لەنەتەوەی عەرەب کە چی سەدان گەنج و دڵسۆزی کورد لە یەکێتی و پارتی و حزبە علمانی و ئیسلامیەکان و بێلایەنیش هەن لەو سنورە کاندیدی نەکردن چونکە لەچوارچێوەی ڕێکەوتنەکەی 31 ی ئابی 1996 لەڕووی یاساییەوە هێشتا چەند ساڵێکی ماوەو بەسەر نەچوە ،
وە لە کۆتایی ساڵی 2016 ەوە هەزار چەکداری داعشی هێنایە شاخی قەرەچوغ و لەتەک لیوایەکی خۆیان سەنگەریان لۆ قایم کردن و دەیان هاوڵاتی و پێشمەرگەیان شەهید کردوو سەدان گوندیان سوتاندو چۆل کرد پارتی نەیتوانی وەڵامیان بداتەوە لەبەر ئەوەی لە ڕێکەوتنەکەیاندا هەقیان بەسەر پارتیەوەیە ، 
نمونەیەکی تر پارتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دەرپەڕاندنی دانیشتوانی مەخمورو قەراج و کەندێناوە ، 
لەبەر ئەوەی بەڵێنی بە بەعسیەکان داوە کە مەخمور بۆ بەعسیەکان و هەولێر لۆ پارتیە ، 
نمونەیەکی تر پارتی بارزانی مادەی 140 ی زیندەبەچاڵ کرد ،
ئەو ڕێکەوتنەی ئێستای پارتی بارزانی لە پێکهێنانی کابینەی بەغدا لەگەڵ سەدریەکان ئەوەشیان لەچوارچێوەی ڕێکەوتنە لەگەڵ سونەکان و بەعسابی خۆی فێڵ لە شیعەو شەقامی عێراق دەکات بەڵام مەسعود بارزانی و مەسروری کوڕی هەڵەن شەقامی عەرەبی وشیارن و سەدریەکانیش هەمیشە ئێران بەمەرجەعی سیاسی و سەربازی خۆیان دەزانن و بەزەحمەت فێڵ لە عەرەب دەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بێجگە لەوەش سەردەمی فێڵ و ڕێکەوتنی ژێر بەژێرو تیرۆرو تۆقان کۆتایی هاتوەو سەردەم سەردەمی لێک تێگەیشتنی بنەڕەتیە ،
دەیان خاڵی تر کە هەق بوو پێشتر ڕۆژنامە نووسان و ڕاگەیاندکاران و نیشتیمان پەروەران قسەی لەسەر بکەن و حزبەکانیش نەهێڵن بەسەریاندا تێپەڕێت بەتایبەت هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گرنگە بۆ ئەو پرسە چارەنووس سازانە ، 
وە نەهێڵن بەسەر گەلی کوردا تێپەڕێت ، 
لێرە بەدوواوە هەر ڕێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی و لایەنە کوردیەکان بکرێت دەبێ پێداچونەوە بە ڕێکەوتنەکانی ڕابردووی پارتی بکرێت لەگەڵ وڵاتان 
لەبەر ئەوەی بێجگە لەو ڕێکەوتنانەی لەبەرچاون گومان دەکرێت ڕێکەوتنی نهێنی تریشی هەبێت لەگەڵ 
وڵاتانی تری ئیقلیمی و دەزگای تر ! 
سەرکێشی ڕیفراندۆمەکەش کە گەورەترین زیانی بە پەنجاساڵ پێش ئێستای مێژوی کوردو پەنجاساڵ داهاتوی کورد گەیاند و ئەوەیان بۆ ئێوە بەجێ دێلم ،
لەکۆتایدا خوێنەران پرسیار دەکەن ئایا کە پارتی وایە بۆ ڕێکەوتنی ستراتیجیتان لەگەڵ پارتی کرد ؟! 
وەڵام ئەمە سیاسەتی حەکیمانەی خوالێخۆش بوو جەنابی مام جەلال و قیادەی یەکێتی بوو توانی ئاوێکی زۆر بەئاگرێکی گەورەی کۆنە ڕقی مەسعود بارزانی دا بکات و ڕێکەوتننامەی ستراتیجی کوژانەوەی شەڕی ناوخۆی نێوان پارتی و یەکێتی بووکە 
گەلی کورد قازانجی تێدا کرد بەڵام خودی یەکێتی زەرەرمەندی ڕێکەوتنەکە بوو بەتایبەت لە کابینەی ( 8 و 9 ) دا ، تا کورد ئەو دەسکەوتانەی بەخوێنی هەزاران شەهید بەدەستی هێناوە لەدەستی نەچێت ، 
تاکە چارەسەر بۆ ئەم دۆخە ڕێکەوتنێکی گەورەی نێوان یەکێتی و حکومەتی عێراق و لەلایەکی تر یەکێتی و پەکەکەو پارتی و حزب و لایەنە کوردیەکانی هەرچوار پارچەی کوردستانە بە حزبە عەلمانی و ئیسلامیەکانیشەوە . 


      غـازی فـیـصـل فـەرمـانده ی خـۆبەخش 
    14 / 2 / 2022
Picsart-24-02-23-21-31-09-085