نوێترین

recent

02/10/2021

كۆمسیۆن هەشت كاندیدی كوردی سزادا



كۆمسیۆن هەشت كاندیدی كوردی سزادا
  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان 02/10/2021 - 10:27:03 am
A A
كۆمسیۆن هەشت كاندیدی كوردی سزادا
بەهۆی سەرپێچییەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەشت كاندیدی لایەنە جیاوازەكانی لە هەرێمی كوردستان بە ملیۆنێك دینار سزادا.

‎بەپێی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن، بەكارهێنانی شوێنە گشتییەكان و بە تایبەت ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتگوزاری هاوڵاتیان دروستكراون، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە و هەركاندید و لایەنێك سەرپێچی بكات سزادەدرێت.

بەگوێرەی دوو نوسراوی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەریەک لە 
نەھلە قادر محەمەد لە پارتی 
 مژدە ئیسماعیل لە كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان 
 برزۆ مەجید لە كاندیدی هاوپەیمانی كوردستانی سزادراون،

 بەھۆی ھەڵواسینی پۆستەری بانگەشەیان لە شوێنی رێگە پێنەدراو ھەریەکێکیان بری یەک ملیۆن دینار سزادراون.

هەروەها، بەپێی نوسراوێكی تری كۆمسێۆن، ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بەهۆی دانانی پۆستەرەكانیان لەسەر بەرزە پردی پەڕینەوە و هێماكانی هاتوچۆ و شۆستەكان هەریەك لە، 
قومریە شێخ محەمەد كاندیدی كۆمەڵی دادگەری 
عومەر ڕەسوڵ كاندیدی سۆسیالت دیموكرات 
 ڕێبوار هادی و سەباح بەزاز كاندیدانی پارتی 
 هەرێم كەمال ئاغا كاندیدی هاوپەیمانی كوردستانی 
بە ملیۆنێك دینار سزادا.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجامدەدرێت، بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن، عێراق بەسەر ٨٣ بازنەی هەڵبژاردندا دابەشكراوە.





Picsart-24-02-23-21-31-09-085