نوێترین

recent

12/10/2021

شاسواری دەجاڵ



مەحموود عبدالله 

هەڵەین ئەگەرپێمان وابێت تاکیکورد ئەوەندە هۆشیارە هەوڵدەدات جوڵانەوەیەکی نوێ سەربخات ،جوڵانەوەیەک کە لە هەناوی کۆمەڵگە هاتبێتە دەرەوە،جوڵانەوەیەک کە گۆڕانی زهنیەت و زیندوێتی تاکیکورد دروستی کردبێت.نەخێر جوڵانەوەی نەوەی نوێش هەر یەکێکە لەتەکتیکە نوێکانی ئەکتەرەکانی شاخ. 

ئەوەی لەپشت پەردەوە شاسوار ئاڕاستەدەکات کێیە؟ کێیە شاسواری کردۆتە ملیۆنێر؟ شاسواریش وەک بزوتنەوەی گۆڕان بەرهەمی شاشەیە ،بۆکۆمەڵگایەک کە تەنها و تەنها لەشاشەوە پاڵەوان دەبینێ و دروستی دەکات،چونکە میللەتێکە ئۆلفەتی بەشاشەوەگرتووە. موعجیبی تەلەفزیۆنە لەوانەیە لەدونیادا میللەتی هێندە تیڤی پەرست کەم بێت.میللەتێکی نەخوێندەوار،میللەتێک ناخوێنێتەوە هۆشیاریەکەی هۆشیاری میدیاییە بۆیە زۆربەی ئەندام پەرلەمانەکانیشی میدیاکارو بێژەرن،کەزۆر جار بێژەرەکان تەنها ئەوە دەزانن کەپێیان دەوترێت،کەسانی بەتاڵن لێ چونکە لەشاشە دەردەکەون عەوام موعجیبیان دەبێت. 

من مەراقمە جارێکیتریش میللەت لەسەر شاسوار هیوا هەڵدەچنێت و دواجار وەک بزوتنەوەی گۆڕان دەستی دەبڕێت. شاسوار بۆدەجالە؟ لە ئەفسانەی ئیسلامدا دەجال کەسێکە ئاو ئەدات بەخەلک ،خەڵک لەتینوان دوای دەکەوێت؟ دەسەڵات هەرگیز ئەوەندە ئەحمەق نییە ڕێگە بدات بەتەنکەرە ئاوو بەنزین شاسوار لێی بباتەوە؟بەڵام دەسەڵات ئیفلاسی کردووە لەڕێگەی ئۆپۆزسیۆنێکی ساختەی گوماناوی وەک نەوەی نوێ جارێکیتر خەڵک دەستەمۆ دەکاتەوە و ڕایاندەگرێت،لەلایەکیتر ڕێژەی دەنگدان بەرز دەکاتەوە تا ئابڕوی بەناو دیموکراسیەکەیان نەچێت. دەبێ خەڵک ئەوڕاستیە بزانێت ئەو سەردەمە کۆتایی هات پێمان وابێت هەرچی دژایەتی پارتی کرد گەورە بکرێت،چونکە پارتی کۆمەڵگا دەخوێنێتەوەو هەرخۆی جوڵانەوەی وامان بۆدروست دەکات.

پارتی دەسەڵاتە و دەزانێت چۆن خەڵک لەدژی خۆی بخاتە جوڵە . ئەوەی بۆ هەردوو حیزبی دەسەڵات مەترسییە ئۆپۆزسیۆنی ساختە و هۆشیاری ساختە نییە،بەڵکو هۆشیاری ڕاستەقینەی خەڵکە ،خەڵکێک کە ئامانجە سیاسیەکانی گەورەتربن لە موچەو ئاو و کارەباو پێداویستیەکانیتر. 

خەڵکی باشوری کوردستان تائێستا ش کاردانەوەی هەیە نەوەک میللەتێکی زیندوبێت و خەون و ئامانجی گەورەی سیاسیی هەبێت. دیموکراسیەت لەهەڵبژاردندا کورت ناکرێتەوە ،ئەم کۆمەڵگایە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو فکری توندرەوی و سەلەفیەت دەگەڕێتەوە،ڕۆژ بەڕۆژ خوڕافە پەرستتر دەبێت،ڕۆژ بەڕۆژ خوێندکارە فەقێکانی زیاد دەکات کواهۆشیاری ؟کوا گۆڕانکاری.

 دەی شاسوار چی هەیە بۆ داهاتوی ئەم وڵاتە ئەو تەنها لەڕێی ئەو پارەزۆرەی کە سەرچاوەکەی دیارنییە دێت خەڵک دەگەوجێنێت و لەدەستی ئەربابە نادیارەکانی ڕایدەگرێت. شاسواری پۆپۆلیست بەکردنەوەی کەناڵی ئاینی و بەرنامەی ئاینی دیسان هەزاران کەسی کۆنەپەرست و خوڕافی لەدەوری خۆی کۆدەکاتەوە،هەزاران مرۆڤی خوڕافە پەرست و دۆگما دیسان لەشاشەکەوە شاسوار دەبینێت و بەتەمایە شاسوارو نەوەی نوێ ڕزگاری بکەن. 

من تێناگەم بۆچی بازرگانێک دەبێتە جێی ئومێدی خەڵک ،ئاخر وەک دەڵێن بازرگان و دەوڵەمەند لەهەموشتێکدا بێ مێشکن جگە لەکۆکردنەوەی ساماندا نەبێت. بەڵێ دەسەڵات تینوتان دەکات و لەڕێگەی شاسوارەوە ئاوتان ئەداتێ .شاسواریس لەڕێگەی شاشەکانەوە خۆی وەک دەجال بەتوانا نیشاندەدات لەکۆتایشدا ئاو هەر ئاوی دەسەڵات و بەنزینیش هەر هەمانە. 
کاتێکیش شاسوار بەهێز دەکەن بە ئەگەرێکی زۆر زۆرەوە پارتی دەردەچێت ئینجا ئاو بێنەو دەستان بشۆ.بەڵێ هۆشیاری دەسەلات هەمیشە لەهۆشیاری خەڵک باڵاترەو کار لەهەموو سایکۆلۆجیاکان دەکات.ئەوکاتە دەڵێم کۆممەڵگە هۆشیارە کەخۆی بێتە بێشەوەو لەهەناو ئەقڵی کۆمەڵگاوە بزوتنەوەیەک دروستبێت داوای دونیایەکیتر بکات.نەک بەنزین و پردو ئاوی شاسوار،کە بەرهەمی دزی و ساختەچێتی و بازرگانی سیاسیە.نەوەی نوێ واتا تەڵەی نوێ،تەڵەی نوێی دەسەڵات .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085