
یەکێتی بۆ دۆڕا؟
لێزان بەکر
فەرموو دیقەت بدە،زەقترین و کاریگەرترین ھۆکاری دۆڕانی یەکێتی:
مرۆڤی بێ کەرامەت و ماستاوچی و نەفام لەسەر بەشی یەکێتی لە ئۆرگانی حزبی و پۆستە حکومییەکاندا لەلایەک خەریکی گیرفان پڕکردنن و لەلایەک خەریکی فشەن،ھێندە فشەکەرن تەنانەت مام جلال لەگۆڕ ھەڵسێتەوە بەفەرمی ناوی یەکێتی لە لیستی لایەنە سیاسیەکان بسرێتەوە بەھۆی کۆتایی ھاتنی حزبەکە،ئەو جۆرە مرۆڤانە زۆر بەبێ ڕویی ڕوو دەکەنە مام جلال دەڵێن:سەفین لەبن بێت،یەکێتی لەبن نایەت!
لەسەر مێژووی حزبەکە پەیوەست بە بن پێ خستنی کەرامەت و ئابڕوو،لێھاتوو لە ماستاو یەکێتی پڕ پڕە لەو جۆرە مرۆڤانە لە حزب و حکومەتدا لە ئاستی باڵا تا ئەو شوێنەی بای دوو دینار دەرفەتی دزی و بای یەک ھەڵوێست فرۆشتن خێری پێوە بێت بەتایبەت بەرامبەر پارتی لەدەستی کەسانێکدان دەبێت وەک چاوئێشە بەدوای مرۆڤێکی خاوەن کەرامەت و بوێر و لێھاوتوو بگەڕێ،ئەگەر ھەبێت یان ئەویش بەھۆی زۆری سوپای بێ کەرامەتەکانەوە نەکەوتبێتە سوڕی متبوونەوە.
من بەھۆی ئەوەی خانەوادەکەم لە ھەشتاکانەوە لە شاخ لەریزەکانی یەکێتیدا پێشمەرگەبوونە و خۆشم تا رادەیەک ئاگاداری پێکھاتە و ئۆرگان و سیاسەت و کاری حزبەکەم،وە بە تەواوەتی تێکەڵی ویستی جەماوەر و مرۆڤە بەھەڵوێستەکانم،بۆیە بە چاونوقاندنێک دەتوانم سەدان مرۆڤی بێکەرامەت بژمێرم،تەنھا بە ئاماژەیەک،ھەر بۆیە بەر لە ٨ی تەمموز،نەک جارێک،دوو جار بڵاومکردەوە و بەیانم کرد:
بێ بەریم لە حزبی بێ کەرامەتان.
یەکێتی لەماوەی سی ساڵی حکومڕانی شاردا بوو بە تەمبەڵخانە بۆ ئەوانەی بەکەللە سەرێکی زللەوە خاڵین لە فکر و بە کرداریش مردوون،ھەر دەڵێن و دەڵێنەوە ڕێبازی شەھیدان و ڕێبازی مام،ڕێبازی شەھیدان و ڕێبازی مام،ڕێبازی.....ئێ پاشان چی؟
دوو ساڵ لەمەوبەر ھێزێکی دەمامکداری ئاسایشی پارتی بە چەند مێگزەمینێکەوە دەووری ماڵەکەیان گرتم،نێوان ماڵەکەم و بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەھەولێر ھەزار مەتر نابێت،وە ماوەیەک لەمەوبەر پارتی لێپرسراوی کۆمەڵایەتی یەکێتی لە زاخۆ بە ٧ساڵ حکومدا،ئەوەی دەنگی لێوەھات وەک یەکێتی لە حزب و حکومەت تەقەی پیاڵە چای کۆمیتە و مەڵبەندەکان بوو،نەک کادر و قیادە و حکومەت و حزب.
تۆ ھەر پلەیەکی حزبی و حکومیت ھەیە لە یەکێتیدا،لەگەڵ خوێندنەوەی ئەم چەند دێرە تەقە لە پیاڵە چاکەت بھێنە و بڵێ بردمانەوە.
وەتۆش ئەگەر ھاوڕای لەگەڵم کە یەکێتی بوویتە حزبی بێ کەرامەتان،ھەناسەیەک ھەڵبکێشە.
کێ لە قیادەی یەکێتی دەیەوێ با خۆی تاقی بکاتەوە...؟
تەحەدای ھەموو قیادەی یەکێتی دەکەم بەھەموو ئۆرگانەکانییەوە بە ٦ مانگ دەتوانم یەکێتی ھەڵسێنمەوە لە ھەولێر و بادینان،سلێمانیش با بۆ جەماعەتی قردێلە بڕ و گەلەری بێت.