نوێترین

recent

01/10/2021

کوڕێك بەرواری مردنەکەی لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی نوسراوە




هەواڵی مردنی کوڕێکی میسری بە رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای ئەسکەندەرییە لە میسر رێکەوتێکی سەیری لەگەڵدا بوو کە بریتیبوو لەوەی بەرواری مردنەکەی هاوژمارەبوو لەگەڵ ژمارەی سەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی.

عەبدوڵا زیزو کە لە تەمەنی ١٩ ساڵیدایە، لە رووداوی هاتووچۆدا کە بە ئۆتۆمبێلێك کردوویەتی راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە، وەک لە هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیكدا باسکراوە.

ئەو ئۆتۆمبێلەی عەبدوڵا پێی بووە ژمارەکەی تابلۆکەی نوسراوە " س ي أ – ٩٢٥٩"، کە ئەمەش هاوڕێکانی عەبدوڵا پەیوەنیداریان کردووەتەوە بە بەرواری رۆژی مردنەکەیەوە کە بریتی بووە لە ئێوارەی رۆژی شەممە کاتژمێر نۆ لە رۆژی ٢٥ی مانگی ٩ دا.

مونیر کە یەکێك بووە لە هاوڕێکانی لە فەیسبووك نوسیویەتی، "قەدەری تۆ نوسراوە لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە ئازیزم".

ئەوەی جێی سەرنج بووە ئەو ئۆتۆمبێلەی رووداوەکەی پێکراوە ئۆتۆمبێلی تایبەتی عەبدوڵا نەبووە بەڵکو یەکێك بووە لە ئۆتۆمبێلەکانی خێزانەکەی، کە نازانرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلەی بەکارهێناوە لەو رۆژەدا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085