ئامینا زکری، ئەندامی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی پارتیو بهرپرسی مهلهفی پهرلهمان لهبارهگای بارزانی دهڵێت، "ئێمە لەم هەڵبژاردنە لەبابەتێک پشتڕاستین، نەک هێزو سەنگمان دەپارێزین، بەڵکو ژمارەی کورسیمان زیاد دەکات". ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه هەتا شتێک بەناوی کێشەی هەرێمو بەغدا هەبێت دەبێت پارتی دەمڕاستو خاوەن قەزییە بێت.
ئامینا زکری لهنوسینێكدا ڕایگهیاندووه، "هەموو لایەنەکان فشارێکی زۆری دەروونییان لەسەرە ئەوەی بە ئارامی و لەسەرخۆیی کاردەکات پارتی دیموکراتی کوردستانە، زۆرجار لەوانەیە پرسیاربێت، ئەمەی پارتی متمانە بەخۆبوونە یان هۆکارێکی دیکەیە، بێگومان زۆر وازحە پارتی پشت ئەستوورە بە مێژوویەکی پڕ سەروەری".
راشیگهیاندووه، "ئێمە لەم هەڵبژاردنە لە بابەتێک پشتڕاستین نەک هێزو سەنگمان دەپارێزین بەڵکوو ژمارەی کورسیمان زیاد دەکات و بەهێزەوە دەچینە بەغداد و هەتا کۆتایی شەڕی مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان دەکەین و ئێمە بەغدا تەسلیمی خەڵکانێکی لاواز ناکەین،هەتا شتێک بەناوی کێشەکانی هەرێم و بەغدا هەبێت دەبێت پارتی دەمڕاست و خاوەن قەزییە بێت، هەروەھا ئەگەر لایەنەکی دیکەش خەمی میللەت و گەل بخاتە پێش هەندێک بابەتی دیکە ئەوا لەپارتی نزیکەو هاوفکری ئێمەیە."
بڕیاره رۆژی 10/10 ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق بهڕێوهبچێت.
دهقی نوسینهكهی ئامینا زکری:
دەنگەکانمان دەپارێزین و کورسیشمان زیاد دەکەین
هەموو لایەنەکان فشارێکی زۆری دەروونییان لەسەرە ئەوەی بە ئارامی و لەسەرخۆیی کاردەکات پارتی دیموکراتی کوردستانە، زۆرجار لەوانەیە پرسیاربێت، ئەمەی پارتی متمانە بەخۆبوونە یان هۆکارێکی دیکەیە، بێگومان زۆر وازحە پارتی پشت ئەستوورە بە مێژوویەکی پڕ سەروەری، واقیعبینی و خوێندنەوەی وردی سەرۆک و پێشڕەومان جەنابی سەرۆک بارزانی لەپرسە چارەنووسسازەکان و ئەو جەماوەرەی کە خاوەنی ئەم حزبەن و خۆیان باشی دەناسن و بەخوێن و برین گەورەیان کردووەو هەموو پارتییەک خۆی بە خەمخۆری پارتەکەی دادەنێت تەنانەت ئەگەر دڵشکاو ڕەنجاویش بێت لەلایەن ئەشخاسەوە.
بە نسبەت بانگەشە هەتا ئێستا ویستوومانە بانگەشەیەکی ئارام بەڕێوە ببەین، بە پێچەوانەی لایەنەکانی دیکە دەستمان بۆ پەلامارو هێرش نەبردووەو هیچ کاتێک کاری ئێمە نییە دەستپێشخەربین، پارتەکەمان هێندەی سەروەری هەیە کە دەتوانین بێ پەلاماردانی کەسیش کاری خۆمان بکەین.
ئەوانەشی پەلامارمان دەدەن زاکیرەیان باش نییەو دوێنێی خۆیان بیر نەماوەو حسابی بەیانیش ناکەن،ئەمەیە جیاوازی پارتی کە هەمیشە دووربین و ئارامە.
ئێمە لەم هەڵبژاردنە لە بابەتێک پشتڕاستین نەک هێزو سەنگمان دەپارێزین بەڵکوو ژمارەی کورسیمان زیاد دەکات و بەهێزەوە دەچینە بەغداد و هەتا کۆتایی شەڕی مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان دەکەین و ئێمە بەغدا تەسلیمی خەڵکانێکی لاواز ناکەین،هەتا شتێک بەناوی کێشەکانی هەرێم و بەغدا هەبێت دەبێت پارتی دەمڕاست و خاوەن قەزییە بێت، هەروەھا ئەگەر لایەنەکی دیکەش خەمی میللەت و گەل بخاتە پێش هەندێک بابەتی دیکە ئەوا لەپارتی نزیکەو هاوفکری ئێمەیە.
ئامینا زکری
ئەندامی لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
