نوێترین

recent

08/06/2021

ترس لە چی؟!



(ترس لەدادوەری  کردنی دەروونی ترسناکترە وەك  لەدادوەری کردنی دەرەوە) "غإندی"
                     
-  (ترس)  لەهــەموو مرۆڤێك  بوونی هەیە. بەڵام لە کەسێکەوە   بۆ کەسێکی تر  جیاوازی ڕێژەیی تیا هەیە ئەمەش تەنها خودای گەورە  زیادو  کەمی بەمرۆڤەکان بەخشیووە 
ترس نەعەیبە نەتاوانە، بەڵام هەندێك جار ئەوانەی کەمتر ڕێژەی ترسیان هەیە تووشی ڕوداوی دڵ تەزێن هەندێ جار کاریگەری سەخت لەسەر دەروون دروست ئەکات.هەڵە نەبم لەکۆتایی بەشی پشتەوەی سەردایە.
لێرەدا مەبەستمە  بڵێم  هەندێك  کەس زۆر ترسەنۆکن وجەبانن   بەڵام بۆشاردنەوەی ئەو ترسە  کەلەناوخپماند اپەنا بۆ کەسانێك ئەبەن کە خاوەنی دەسەڵاتن  هەندێ جار دەسەڵات داریش ئەگەر هێزێكی لەپشتەوە نەبێت ئەوکات هەست ئەکات خوای گەورە لەترس بێ بەشی نەکردووە و ئەوەی لەڕابردوو کردویەتی لەپشتی هێزەوە بووە ئیتر سیاسی بووبێت یان ئەمنی ..هتد
بەشێکی  تر بوونی سەخڵەتی ترس  بەڕێژەیەك  هێندە ئەچەممنەوە بۆ پیشان دڵسۆزی بۆ  گەورەکەیان پەلاماری هەموو شتێك  وەك ئەلێن 
( ئازا  خۆشەویستە تەنها لەلای ئەو کەسەی کەشەڕی لەگەڵ دا ئەکات  ترسەنۆك بێزراوە تتەنها لای ئەو کەسەی لێی ئەترسێ وپیاوەتی لەگەڵائەکات)،
لەئێستادا هەرێمی کوردستان بەقەیرانێکی سەختی دارایی وسیاسی وفەرهەنگی دا تێئەپەڕێت-
بەداخەوە بەشێك ئازاکانیشی ترسەنۆك کردووە چوونکە ناچارن  بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان دڵسۆزی بۆ گەورەکانیان فەراهم بکەن!!
تائەوئاستەی هەندێ جار وەك کۆیلەیەکی قێزەون دەرئەکەون بەنموونە  

چەند کەسێك بەناوێكی موستەعارەوە  کە سەری ناگاتە ئاستی پێڵاوەکانی خەڵك 

کەوتۆتە پەلاماردانی قاچ وقولی ئەم وئەو تۆمەت بەخشینەوەی   وبێ بنەما!  
بێ ئاگان لەوەی لەپشتی گەورەکانیانەوە   ئەبێ باجی ئەم  نائەخلاقی وتۆمەت بەخشینەوەیە بدەن :
لای ئەم کەسانە گرنگ نیە ئەگەر پەلاماری هاوەڵەکانیشیان بدەن  گرنگ ئەوەیە وەك سەگێکی دڕ لای خاوەنەکانیان بناسرێن 
لەماوەی ڕابردوودا ئەم پەلاماردانەی ئێمەو چەند هاوڕێیەکی خوێنی منی گرتەوە  لەکاتێك دا  بەلای منەوە  جێگای بەزەیین لەوانەشە ڕؤژگار ئەمەی بەسەر هێنابن
کورد ئەڵێت:
(کــەو  ئـــەو  کــەوەیە  بەرامبەر کــەو بخوێنێت )  یان (یەك ڕۆژی کەڵەشێری ئەدات لە١ساڵێكی باڕۆکەیی)  یەکێتی دورشمێکی  جوانی هەیە  (کەم بژی وکەڵ بژی)

هیوام وایەم ئەم پەیامە وەك خۆی بگاتە   مشەخۆرو   تۆقیوەکان  هەموو غیرەتەکانیان  لەکۆمێنت نوسین دا کۆنەکەنەوە وەك مەرد ڕووبەڕوی ڕکابەرەکانیان  یان هەرشتێکی تری ناوئەنێن ببنەوە 
 دڵنیاشم   زۆربەمان ڕووبەڕوی ئەم  جۆرە نەخۆشانەی ڕۆژ  بووینەتەوە.

سەرنج: بەداوای لێبوردنەوە  ئەگەر مەبەستەکە نەپێکرابێت هەڵبەت ئەمە پەیامێکە بۆەئەو جەبانەنی  کەناوێرن وجورئەتی ئەوەیان نیە ڕووبەڕوت ببنەوە


عطــاحاجی عبدووڵڵا
05/06/2021
Picsart-24-02-23-21-31-09-085