
لەسەربناغە ڕابردوویەکی پتەو و داهاتوویەکی نوێ بەسیحری گۆچانەکەی مام جەلال پەیڕەو ئەکرێت
یەکێتی ئەتوانێت وەك حیزبێکی مۆدرێن (سیستەمی ســزاو پاداشــت") لە دەستەواژەوە بگۆڕێت بۆ دروشم وکاری ڕێکخراوەیی نوێ بهێنێتە نێو کایەی سیاسەتی حیزیبەوە لە هەرێمی کوردستان دا بەڵام نایکات ڕۆژ بەڕۆژ ئەو بناغە پتتەوەی قاعیدەکەی ڕا گرتووە تۆزی داڕوخانی لێ هەڵئەسێت
کاریگەری جێ بەجێ کردنی لەسەر حیزب وئەندامەکانی وخەڵك چی یە؟
سزاو پاداشت بە شادەماری خوێن و بڕ بڕەی پشتی حیزبـە مۆدرێن ونوێخوازەکان دائەنرێت
سزاو پاداشت کێ بڕكێ ومل ملانێی شەریفانە لەناو ئەندامەکانی حیزب دا لەسەر خواستی جەماوەر گونجاندنی حیزبە لەگەڵ دۆخی خەڵك دا
سیحریگۆچانەکەی مام جەلال باشترین نموونەیە :جاران مام جەلال هەرکادیر وسەکردەو فەرماندەیەك جوڵەیەك یان کارێکی لەدەرەوەی دروشەمەکانی یەکێتی بکردبایە (بەگاچۆن لێی ئەدا بەڵام لێدانەکەی مام جەلال بۆ ئەوە بوو ئەو کەسە هەڵە دووبارە نەکاتەوە دواتریش کەئەبوو بەپیاو پاداشتی ئەکرد :)
مام جەلال نەیئەویست والێت بات وردوخاشت بکات بەڵام ئەمانەی ئێستا بەشیکی زۆرین بۆیان بکرێت بەخڕە بەرد سەرت پان ئەکەنەوە)
ئەگەر ئەم دەستەواژەیە وەك خۆی لەهەرحیزبێك دا پەیڕەو بکرێت بەتایەبت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئەبێتە هێزی کاریگەرو خاوەن پێگەی جەماوەری بەهێزی خۆڕسك. هەرگیرز لەناو ناچێت
سیستەمی سزاو پاداشت زەرورەتێکی حیزب وکاری ڕێکخراوەیی یە
هاندەرێکی بەهێزە بۆ ئەندامەکانی حیزب تاباشترین خزمەت بەحیزبەکەیان لەڕێگای ڕازی كردنی خەڵکەوە بکەن
ڕەگ و ڕیشەیی حیزب پەیڕەو کردنی سزاو پاداشتە چوونکە حیزب لەبنەماڵە بوون ئەیپارێزێت وسلبیاتی زۆر کەمەو ئیجابیاتی تیا فەراهم ئەکرێت سیحری دەستەواژەی (حیزب بێ وەفایەو وەفای بۆ کەس نیە) بەتاڵ ئەکاتەوە
ڕۆتین ومەحسوبیەت ودزی وگەندەڵی بەڕێژەی بەرچاو بەرەو داکشان ئەبات .
-پرتەو بۆڵە وگلەیی کادیر وئەندامە ماف خوراوەکان بن بڕ ئەکات. ئەوکات تێکۆشەرە دێرێنەکان وزیندانانی سیاسی وکەم ئەندمانی سەنگەر ئومێدەکانیان لەسەر ئەدای حیزبەکەیان هەڵ ئەچنن.
بەمەش کەس نابیتە هێڵی سورو پیرۆز ناکرێت لەبانگهێشتەی هەڵبژاردنەکان سەرۆك وکادیر پێکەوە لەبانگهشتەی هەڵبژاردنەکان دا بەشدار ئەبن ئەمەش لەڕوی سایکۆلۆژیەتەوە ئارامی بەدەرونی کادیر و دەنگەر ئەدات .
پرسیار لێرەیە لەئێستادا یەکێتی خاوەنی ١٢٥ ئەندامی سەرکردایەتی یە.
ئایا ئەتوانن ئەم هەلە زێڕینە بقۆزنـەووە ومۆدیلێکی نوێی کاری ڕێکخراوەیی بهێینە کایەوە ؟
وەڵام بۆ سەرۆك وئەندامانی سەرکردایەتی بەجێ ئەهێڵین
لەئێستادا هەریەكێك لەو ١٢٥ ئەندامەی سەرکردایەتی هێندەی جوتیارێکی کۆن ودەشتی شارەزور مەشغوڵن زۆربەشیان هۆکاری شپرزە بوونەکانیان نازانن چی یە
هەڵبەت ئەوانیش هەوڵی جیدی چاکسازی ودابین کردنی بژێوی ژیانی خەڵك ئەدەن بەڵام ئەو حیزبە لەئێستادا دەنگە ناڕازیـەکان گەشتوونەتە کەشکەلانی فەلەك، ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر کاری ڕێکخراوەیی ونوێ گەری پاش کۆنگرە،
دەبووو ئەولەویەتی کارەکانی یەکێتی دەستەواژەی (سزاو پاداشت)ی بکردبایەتە دروشمم پاش کۆنگرە جێ بەجێیان بکردبایە
هەرکەسێك یش پێێ وایە
لەسەر ڕابردوو مەدوێن بەرەو پێشەوە بچن ئەوانە تەنها بخۆر بەدو خاوەنی ڕابردوویەك نین تاجێگای شانازی بێت.
ئیتر لێرەوە هاوکێشەی کێشەکانی ئێستای یەکێتی ئاسانە لێی تێ بگەن
ئەگەر
س+ص= س ص ئاوا م+ص+=م ص ئەوکاتە ص+م= بەرژەوەندی هاوبەش
فەرهاد سەنگاوی ئەلێت:
ئەبێ ئاویش بشواتەوە یەکێتی
بەرنامەی نوێ دابڕێژە یەکێتی
باوەشی گەل جێگای تۆیە یەکێتی
پشت کردنە گەل مەرگی تۆیە یەکێتی
لەنەوەی نوێ دابڕان بۆیەکیتی
گۆڵ لەبەهار دابڕانە یەکێتی
تێبینی/ هەتا ئەو بایە لەو کونەوە بێت
هەموو هەرجارێك پاش شێلان ئەوەتان ئەو نانەتان لێ دروست ئەکەین
تەنها خۆتان بتوانن بیخۆن و هەزمی بکەن
عطا حاجی عەبدووڵڵا
08/06/2021