نوێترین

recent

15/06/2021

وڵامێک بۆ بافڵ تاڵەبانی، کۆنگرە بۆ ئەوەبوو کەیەکێتی لە سێ کوچـکەی ماڵی مام جەلال وشێخ جەنگی وئیبراهیم ئەحمەدا بچووك بکرێتەوە؟



وەڵامێك بۆ پافڵ تاڵەبانی"
لەپاش غیابی مام جەلال و کۆنگرەی چوارەم 
یەکێتی یتان لەسێ کوچكـەی ماڵی(مام جەلال) و(شێخ جەنگی) و(ئیبراهیم ئەحمەدا) بچووك کردەوە 


سەیرە هێشتا پافڵ تاڵەبانی ئەڵێت یەکێتی حیزبی تاڵەبانیەکان و بنەماڵە نیە لەکاتێك دا هێشتا و خـەڵکانێك هــەن لەپێناو وەرگرتنی پۆستێك لـەقەب و نازناوەکانیان ئەگۆڕن بۆ تاڵەبانی!. 

چەند پرسیارێك سادەو ئاسایی بۆ جەنابت وەڵامی خۆشت وئێمەش بدەرە!

-کێ نەیهێشت د.بەرهەم صاڵح بکرێتە سکرتێری یەکێتی کەلەو کاتەدا زەرورەتێکی حەتمی بوو؟ لەبەر ئەوەی ووتی ماڵی مام جەلال لەسیاسەت دور ئەخەمەوە؟. 

جەنابتان چەند ساڵ ئەندام پۆل وکەرت وکۆمیتە ومەڵبەند بوویت تا مورەشەح بیت بۆ کۆنگرەو بگەیتە سەرۆکایەتی یەکێتی؟.

بەپێی پەیڕەو بوون بەسەرۆك؟
 ئەگەر کوڕی مام نەبویتایە ئەم پۆستەیان پێ ڕەوا ئەبینیت؟.

کاک ئاراس شیخ جەنگی" ئەگەر برازای مام نەبوایە چی پۆستێکی هەبوو لەناویەکێتی دا لەکەرکوك ئەیووت ناوی پارێزگاری کەرکوك لەگیرفانم دایە؟.

ناوی یەك کەسی تاڵەبانی بڵێ کەلەحکومەت ودەسەڵات دا نەبێت جگە کاك هەڵۆی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد!!؟.

-لەپاش مام و لەوەتەی حکومەت هەیە کاك قوبادی برات لە دەسەڵات دایە!!

لەسەرو هەموو ئەم هەموو ڕۆژنامەوانە هۆشیار وزیرەك وبەتوانایانە ئەگەر مەحسوبیەت نەبێت کوڕی خاتوو شاناز بۆ کراوە بەبەرسی دەزگایی میدیای کوردسات ؟.

د.لەتیف ڕەشید ئاوەڵزاوای مام نەبوایە لەکوێ ئەکرایە وەزیر و دواتر داوای پۆستی سەرۆك کۆماری ئەکردو خۆشتان ئەزانن چی باسێکی لەسەرە!. 

کاك پافڵ جگەلە جەنابت وکاك لاهور وکاك قوباد وشاناز خان کێ جورئەتی ئەوەی هەیە لەناو یەکێتی دا بڕیاری چارەنوساز بدات؟. 

کێن ئەوانەی قاچاخچیتی نایاسایی دەکەن و زەوی و موڵکی گشتی داگیر ئەکەن، تائێستا چەندتان لێ دەستگیر کردوون؟. 

ئەرك نەبێت لە ١٢٥ ئەندامی سەرکردایەتی چەند ئەندام بەشداری کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی یەکێتی ئەکات جگە لە ئەوانەی لەپۆستی حکومی هەرێم وعیراق دان؟. 

پرسیاری تر زۆرە تەنها کەسیك لەوانەی ناومان هێنان کامیان بەئیستحقاقی خۆیان بوونەتە خاوەنی پۆست لەناویەکێتی وحکومەتی عێراق و هەرێم دا؟

ئێمە ماستاو بۆ هیچ کەس ناکەین بەڵام بەویژدانەوە بەچاوی خۆمان بینیمان پاش ئەوەی گۆڕان یەکێتی خستە لێواری مەرگ کاک لاهور فاکتەری ئەساسی ڕزگار کردنی یەکێتی بوو لەمردن ئەویش گەشتە سەرکردایەتی گۆڕانکاری تەواوی بەسەرئەدای ڕابردووی دا هاتووە.! 

ئەم ئازادیەش ئێمە قسەی پێ ئەکەین هی ئێوە نیە ئەمەش بەرهەمی ئەو سەرۆكەیە پاش خۆی ووڵاتێك وگەلێکی بێ کەس کرد

لەگەڵ ڕێزدا

عطا حاجی عەبدوڵڵا
 13/06/2021

Picsart-24-02-23-21-31-09-085