ئاژانسى وڵات
رۆژى پێنجشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێدەکات.
به پێى ئهو زانیارییانهى له وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دهست هەتاو میدیا كهوتووه ، رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٥ موچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
ههربهپێى زانیارییهكان ، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٨ موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٩ پشوی فەرمیە موچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناکرێت.
"ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٠ موچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/٩/١١ موچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٢ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت"
