ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٤ى ئه‌یلول، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریدا پێش هاتنى وه‌زیرى سه‌رماو زستان نه‌وتى سپى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا دابه‌شبكرێت.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێك كه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه، پێش ده‌ستپێكردنى وه‌زیرى سه‌رما، نه‌وتى سپى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شبكرێت، له قۆناغى یه‌كه‌میشدا له ناوچه شاخاویه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكرێت".
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
رۆژی چوارشەممە 2019/9/4 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راپۆرتێکی بەرفراوانیان لە بارەی کێشە و گرفت و پێداویستییەکانی وەرزی خوێندنی 2019-2020 پێشکەشکرد.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگیدان و پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە کار لە سەر ئەوە بکرێت کە ئاستی قوتابخانە و زانکۆکانی کەرتی گشتی بەرزبکرێتەوە بەشێوەیەک کە جیاوازی ئاستی نێوان قوتابخانە و زانکۆ حکومی و تایبەتەکان کەم بکرێتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک لە وەزیرانی پەروەردە، خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، دارایی و پلاندانان پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییە گرنگەکانی وەرزی ئێستای خوێندن بۆ ئەوەی بە زووترین کات دابینبکرێن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەروەها وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکرێت. هەروەها بەرنامەیەکیش دابنرێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتی رێگاوبانەکان پێش دەستپێکردنی بارانبارین.
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی کرد وەک بەرگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و رێکخستنەوەی کاری ژمێریاری یاسایی.
