ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بڕى 40 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌ولێر و سلێمانی ره‌وانه‌ى هه‌رێم كردووه، له چه‌ند رۆژى داهاتووشدا ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى به‌سه‌ر جووتیاراندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣ى ئه‌یلول، وه‌زاره‌تى دارایی بڕى بڕی 40 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شبكرێت كه به‌شێكه له پاره‌ى ئه‌و گه‌نمه‌ى كه جوتیارانى ساڵه‌كانى: 2014 و 2015 و 2016 فرۆشتوويانه به حكومه‌ت.
حكومه‌تی عێراق تا ئێستا ٤٥ ملیار، دینارى پاره‌ی ئه‌مساڵی گه‌نمی جوتیارانی بۆ هه‌رێم ناردووه.
