ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١١ى ئه‌یلول، لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر جۆره ماكیاژێكدا گرتووه كه زیانى زۆر به خانمان ده‌گه‌یه‌نێت و له بازاڕه‌كاندا فرۆشراوه به‌شێوه‌یه‌كى ساخته.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "لەپێشانگەی (زانیار) دەستبەسەر جۆرە ماکیاژێکی جوانکاری خانماندا گیراوە کە بەھۆی فێڵکردن و گرانفرۆشی شوێنەکەش دادەخەن، لەڕووی تەندروستیشەوە بەرکەوتنی بە ڕووناکی ماکیاژەکە زیان بەپێستی خانمان دەگەیەنێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ورده‌كارى و چۆنیه‌تى ساخته‌كردنى ئه‌و جۆره ماكیاژه خراوه‌ته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه‌شكراوه "پێشانگەی زانیار لە بازاڕى کاسۆمۆڵ ئەو جۆرە ماکیاژە کە لەبازاڕدا پێی دەوترێت (ئەساس) کردووێتیه‌ته ناو تیوبێکی شوشە و بە لەزگەیەکی چاپکراو کردوویەتی بەماکیاژێکی مارکەوه و بەنرخێکی (٢٥) ھەزار دینار بەخانمانی فرۆشتووە، لەکاتێکدا نرخە ڕاستەقینەکەی خۆی تەنھا سێ ھەزار دینارە".
لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو "ئەمە فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یە و یاسا سزای خۆی بۆ ئەنجامدەرانی دیاریکردووە".
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه "لەڕووی تەندروستیەوە، بۆ ئەوەی کارلێک لەنێوان پێکھاتەی ماکیاژەکە لەگەڵ ڕووناکی ڕوونەدات کۆمپانیای بەرھەمھێنەر ماکیاژەکەی کردۆتە ناو دەفرێکی ڕەنگ رەشەوە تازیان بەبەکارھێنەرانی نەگەیەنێت، بەڵام لەپێشانگەی زانیار بەھۆی کردنە ناو تیوبێکی شوشەوە وادەکات ئۆکسان ڕووبدات و پێستی خانمان توشی حەساسیەت، پەڵە، زیپکە و سوربوونەوە بکات".
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه "لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە پێشانگەی زانیار دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە"، هه‌ربۆیه خانمان زۆر به وریاییه‌وه كه‌ره‌سته‌ى جوانكارى بكڕن و تا دڵنانه‌بنه‌وه له جۆریه‌تیه‌كه‌ى نه‌یكڕن.
