ئاژانسى وڵات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رچه‌نده بڕیاربوو سبه‌ى پێنجشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنى ئه‌و مووچه گۆڕانكارى به‌سه‌رداهاتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده بڕیاربوو وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌مڕۆ هاوشان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شبكات، به‌ڵام ئه‌و مووچه‌یه دابه‌شنه‌كرا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێدانى مووچه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت".
وتیشى: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كێشه بۆ دابه‌شكردنى مووچه دروستبوو، دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دواده‌كه‌وێت بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه".
