نوێترین

recent

11/09/2019

بەغداد :ھەوڵی زیادکردنی پارەی تەرخانکراو بۆ موچە ڕادەگەیەنرێت


لەبەغداوە ھەواڵی زیادکردنی پارەی تەرخانکراو بۆ موچە ڕادەگەیەنرێت

پەرلەمانتارێکی کورد لەئەنجومەنی نوێنەران ڕونکردنەوە لەبارەی رەشنوسی پرۆژە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق دەدات و ئاماژەبەوەدەکات : چاوەڕواندەکرێت پارەی تەرخانکراو بۆ موچەی فەرمانبەرانی عێراق لە ٣٣ ترلیۆن دینارەوە بۆ ٤٠ ترلیۆن دینار زیادبکرێت.

د.غالب محەمەد، پەرلەمانتاری کورد لەئەنجومەنی نوێنەران، راگەیاند: ھەرچەندە  تائێستا پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراقمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێمان دراوە، لەو پرۆژە بودجەیەی ئامادەکراوە، پشکی تەرخانکراو بۆ موچەی فەرمانبەرانی عێراق لە ٣٣ ترلیۆن دینارەوە بۆ ٤٠ ترلیۆن دینار زیادکراوە.

وتیشی: ئەو زیادەیە بۆ موچەی ھێزەکانی حەشدی شەعبییە، کە بڕیاردراوە موچە بۆ ٢٦ ھەزار کەسیان ببڕێتەوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە، تائێستا روون نییە ئەو زیادکردنە لە پشکی بودجەی ھەرێمی کوردستان روودەدات و فەرمانبەرانی ھەرێم دەگرێتەوە یاخود نا، بۆیە دەبێت ھەرێم و بەغدا دانوستان لەسەرئەو پرسانە بکەن کە بەھەڵپەسێدراوی لەنێوانیاندا ماوەتە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085