ئاژانسى وڵات
به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ بڕینى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر رازینه‌بێت به راده‌ستكردنى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه به به‌غدا.
به پێى زانیارییه‌كانى وڵات "له ئێستادا به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببڕن، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه زۆرترین ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه".
وڵات ئه‌وه‌شى زانیووه "حكومه‌تى هه‌رێم تا مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ٢٠١٩ى له‌به‌رده‌ستدایه، بۆ ڕازیبوون به‌وه‌ى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه راده‌ستى به‌غدا بكات، ئه‌گه‌ر نا به‌غدا دووباره مووچه و بوده‌ى هه‌رێم ده‌بڕێت".
