ئاژاسى وڵات
ئاژانسى كه‌شوهه‌واى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: زریانى دوریا ڕوویكردووه‌ته‌وه باكورى دورگەکانى باهاما دەکات له ویلایه‌تى فلۆریدا، ده‌شڵێت: "ژیانى سه‌دان كه‌س ده‌خاته‌مه‌ترسییه‌وه".
ئاژانسه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا كه وه‌ك هۆشدارییه‌ك بۆ هاووڵاتیان بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌م هه‌فته‌یه، زریانى دوریان ڕوو ده‌كاته باکورى دورگەکانى باهاما، رەشەبایەکى بەهێز لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە خێراییەکەى 295 کم لە کاتژمێرێکدا و لە دورگەى ئەباکۆ نزیک دەبێتەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "ئەمە وایکردووە زۆربەى دانیشتوانى ویلایەتى فلۆریدا و کارۆلیناى باکور لە ئەمریکا لە ئامادەباشیدا بن بۆ ڕووبەرووبوونەوەى ئەو زریانە بەهێزە، ئه‌گه‌رى هه‌یه ژیانى سه‌دانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
