نوێترین

recent

03/09/2019

ئێران و ئەفغانستان ناكۆكیان، خستوەتە ناو ئیدارەكەی ترەمپ


وڵات

د.سەنگەر سەیدقادر 
لێكۆڵەری سیاسی و ستراتیژی لە ناوەندی ئیمارات و ناوەندی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی


لە ساڵی ڕابردودا ئیدارەكەی ترەمپ شڵەژانی تێكەوت،بەجۆرێك بە هۆی ناكۆكیانەوە لەگەڵ ترەمپدا تائێستا ٧٢ بەرپرس كۆشكی سپی و حكومەتی ئەمەریكا كابینەكەی ترەمپیان جێهێشتوە لە دیارترین ئەو بەرپرسانە ماك ماستەری ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ڕیك تیڵرسنی وەزیری دەرەوە و جیمیس ماتیسی وەزیری بەرگری بوون، كە ئەمانە بە باڵی میانڕەوی ناو ئیداڕەكەی ترەمپ ناسراوبوون

بەڵام لە دوای دەست لەكار كێشانەوەیان مایك پۆمپیۆ وەك وەزیری دەرەوە و جۆن بۆڵتن وەك ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی  جێگایان گرتنەوە، بەوەش باڵی توندڕەوی كۆماریەكان كە بە ( هەڵۆكانی كۆشكی سپی) ناسراون دەستیان بەسەر دەسەڵات و بڕیاری كۆشكی سپی دا گرت كە بریتین لە ( جۆن بۆڵتن و مایك پۆمپیۆ و مایك پێنسی جێگری ترەمپ و گارید كۆشنەری زاوای ترەمپن)

 لە دوای كۆبونەوەی ئەم گروپە پێكەوە لە كۆشكی سپی گۆڕانكاری گەورە بە سەر سیاسەتی ئەمەریكا لەسەر ئاستی دەرەوەدا هات بە تایبەت لە پرسی كۆریای باكور و ئێران و چین و توركیا و فەنزەویلا و ڕوسیا دا

بەڵام ئەم كۆدەنگیەی هەڵۆكانی كۆشكی سپی زۆری نەخایاند ئەوەش بەهۆی  كۆبونەوەكەی ئێوارەی ٢٠١٩/٦/٢١ كۆشكی سپیەوە بوو

گفتوگۆکانى نێوان تاڵیبان و ئەمریکا


 كۆبونەوە لەسەر لێدانی ئێران 

 لە دوای ئەوەی ئێران لە ٦/٢٠ فڕۆكەیەكی ئەمەریكی خستە خوارە ئێوارەی ٢٠١٩/٦/٢١   لەسەداوای ترەمپ مایك پۆمپیۆ و بۆڵتن و كۆشنەر و میك مۆلڤانی بەرپرسی گەورە كارمەندانی كۆشكی سپی و ڕاوێژكارەكانی ترەمپ كۆ دەبنەوە  بۆڵتن و پۆمپیۆ پێشنیار بۆ ترەمپ دەكەن كە  هێرش بكاتە سەر ئێران لە وەڵامی خستنە خوارەوەی فڕۆكەكەدا 

بۆڵتن ٥٠ ئامانج ئێرانی دەخاتە بەردەم ترەمپ بۆ ئەوەی بكرێنە ئامانج  و ترەمپ بە پێشنیارەكەی بۆڵتن ڕازی دەبێت بڕیاری هێرش كردنە سەر ئێران دەردەكات

بەڵام دوای هەموو ئامادەكاریەكان ترەمپ بە تەلەفونێك هێرشەكە ڕادەگرێت 
هۆكاری ڕاگرتنی هێرشەكەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕاوێژی چەند ڕاوێژكارێكی ترەمپ و  جینا  هاسبێلی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری CIA كە بەترەمپ ڕادەگەیەنن ئێران ڕایگەیاندوە وەڵامی دەبێت بۆ هێرشەكانی ئەمەریكا بەوەش گیانی هەزاران سەربازی ئەمەریكی لە سوریا و عێراق و كەنداو دەكەوێتە مەترسیەوە بۆیە ترەمپ بڕیار دەدات هێرشە ڕابگیرێت


سەرەتای كێشەی ترەمپ و هەڵۆكان

ڕاگرتنی هێرشكردنە سەر ئێران جۆن بۆڵتن توڕە دەكات و ساردی دەكەوێتە پەیوەندیەكانیان و ترەمپیش متمانەی بە بۆڵتن و پۆمپیۆ نامێنێت پێی وایە هانیان داوە بۆ شەڕێك كە ئەگەری هەبوو ئایندەی سیاسی كۆتای بێبێنێت، بۆیە لەوە نەدواوە ترەمپ كەمتر لە پرسی ئێران و  كۆریای باكوردا ڕاوێژەكانی جۆن بۆڵتنی وەرەگرتووە

بۆڵتن ٥٠ ئامانج ئێرانی دەخاتە بەردەم ترەمپ بۆ ئەوەی بكرێنە ئامانج 

هۆكاری ناكۆكی ترەمپ و مایك پۆمپیۆ جگە لە پرسی ئێران پەیوەستە بە نیگەرانیەكانی پۆمپیۆوە لە دەستێوەردانەكانی گارید كۆشنەر لە كاروباری وەزارەتی دەرەوە دا بە تایبەت لە پرسی فەلەستین و پرسەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

هەر بۆیە چەند ڕۆژێك پێش  ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنی سەدە لە لایەن گارید كۆشنەرەوە لە ٧/٢٦ ئەمساڵدا مایك پۆمپیۆ هێرشێكی توندی كردە سەر پرۆژەكە و ڕایگەیاند پڕۆژەیەكی خەیاڵی كاڵ و كرچە و هیچ لایەنێك پێی ڕازی نیە و هیچ ئەنجامێكیشی نابێت.


كێشەی ئێستا بۆڵتۆن و ترەمپ

 بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ترەمپ بۆڵتنی لە پرسی دانوستانەكانی ئەمەریكا و تاڵیبان دورخستوەتەوە و ترسی ئەوەی هەبووە بۆڵتن دانوستانەكان تێكبدات چونكە دژی ڕێكەوتنەكەیە لەگەڵ تاڵیبان، هەربۆیە ترەمپ پرسی دانوستانەكانی ئەمەریكا و تاڵیبانی بەتەواوی بە زاڵمای خەلیلزاد سپاردوە.

هەربەپێی ڕاپۆرتەكەی واشنتن پۆست بۆڵتن داوای كۆپیەك لە ڕەشنوسی ڕێكەوتنەكەی  لەگەڵ تاڵیباندا كردوە بەڵام زاڵمای خەلیلزاد ڕەتی كردوەتەوە ڕەشنوسەكەی پێی بدات و پێی ڕاگەیاندوە كەلەگەڵ بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپیدا دەتوانێت لە نوسینگەكەی ترەمپ ڕەشنوسەكە بخوێنێتەوە كە ئەمە بۆڵتنی زۆر توڕە كردوە و ناڕەزایەتیەكانی گەیاندوەتە ترەمپ و دواتر كۆپیەك لە ڕێكەوتنە ڕەوانەی ئاسایشی  نیشتمانی ئەمەریكا كراوە كە بۆڵتن ڕاوێژكاری ئەنجومەنەكەیە.

جۆن بۆڵتۆن

هەرچەند لە ئێستادا ناكۆكی قوڵ لە نێوان بۆڵتن و پۆمپیۆ و ترەمپدا هەیە بەڵام بە هۆی نزیكبونەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانەوە ترەمپ نایەوێت ئاڵۆزی لەناو كابینەكەیدا دروست بكات و دووریان بخاتەوە بەهۆی نفوزی فراوانیانەوە لەناو كۆنگرێس و شەقامی ئەمەریكیشدا

بەڵام لە دوای ئەگەر هەڵبژاڕدنەوەی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمەریكا ڕەنگە مایك پۆمپیۆ لە كابینەكەی ترەمپ دوربخرێتەوە و لەبری ئەو گارید كۆشنەری زاوای زاوای وەك وەزیری دەرەوە دەستنیشان بكات، بەڵام مانەوەی بۆڵتن ئەگەرێكی بەهێزە چونكە ترەمپ بۆ شەڕی داهاتوو پێویستی پێیەتی مەگەر ئەوەی خۆی دەست لەكار بكێشێتەوە

Picsart-24-02-23-21-31-09-085