ئاژانسى وڵات
به‌پێى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا (تایبه‌ت به توشبووانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه)، ڕۆژانه له شارى سلێمانى حه‌وت كه‌س توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ده‌بن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى كه شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵه‌وه، له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له شارى سلێمانى تۆماركراون، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا، هه‌زار و 330 حاڵه‌تى توشبوون به جۆره جیاوازه‌كانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه تۆماركراون.
ئاماره‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، له كۆى ئه‌و ژماره‌یه‌ى كه تۆماركراوه ، هه‌زار و 141 كه‌سیان خه‌ڵكى ناو پارێزگاى سلێمانین، 189 کەسیان لە شارەکانی دیکه‌ى عێراقه‌وه هاتوونەتە نەخۆشخانەکە.
به‌گوێره ئاماره‌كه مانگانە 221 حاڵەت و رۆژانە 7 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون.
