ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى حكومه‌ت كه به‌بێ بوونى مۆڵه‌تى ئاسایى خوێندن و به‌هۆى مۆڵه‌تى بێ مووچه و مۆڵه‌تى كۆكراوه بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نووسراوى ژماره (8515) كه رێككه‌وتى 25ی ئاب،ى له‌سه‌ره بڕیاریدا به یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى حكومه‌ت كه به‌بێ بوونى مۆڵه‌تى ئاسایى خوێندن و به‌هۆى مۆڵه‌تى بێ مووچه و مۆڵه‌تى كۆكراوه بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
له نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى داراییدا هاتووه "سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه درێژه‌یان به خوێندنى (دكتۆرا- ماسته‌ر) داوه، له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به مۆڵه‌تى بێ مووچه و مۆڵه‌تى كۆكراوه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان، بڕوانامه‌كه‌یان یه‌كسانده‌كرێت به‌مه‌رجێ هیچ جۆره مووچه و ده‌رماڵه و خه‌رجییه‌كیان بۆ خه‌رجناكرێت بۆ ئه‌و ماوانه‌ى كه فه‌رمانبه‌ر خوێندویه‌تى به‌بێ مۆڵه‌تى بێ مووچه واته مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌روه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه".
ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌كانیان ده‌كه‌ن.

