نوێترین

recent

27/08/2019

وەزیری گواستنەوەی عێراق: پەنابەران بە لێشاو دەگەڕاونەتەوە خاكی وڵاتەكەیان


ئاژانسى وڵات
وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ‌ مانگی رابردودا پەنابەرانی عێراقی بە لێشاو گەڕاونەتەوە خاكی وڵاتەكەیان.
تەنها لە ماوەی سێ مانگی رابردودا هەزار و 136 پەنابەری عێراقی كە لە ناوچە جیاوازەكانی توركیا نیشتەجێببون گەڕاونەتەوە
 عەبدوڵا لعێبی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، تەنها لە ماوەی سێ مانگی رابردودا هەزارو 136 پەنابەری عێراقی كە لە ناوچە جیاوازەكانی توركیا نیشتەجێببون لە ڕێگەی كۆمپانیای گشتی بۆ گەشتیاری گەڕێنراونەتەوە عێراق، كە سەرجەمیان بە رەزامەندی خۆیان گەڕاونەتەوە.

پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانە بەهاریكاری لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و وەزارەتی دەرەوەدا بەڕێوەچوە
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانە بەهاریكاری لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و وەزارەتی دەرەوەدا بەڕێوەچوە.

کۆچکردن خەونی زۆرێک لە هاوڵاتیانی وڵاتە هەژارنشینەکانە، بەتایبەت وڵاتانی جیهانی سێیەم کە ساڵانە گەنجەکانیان بەلێشاو وڵاتەکانی خۆیان جێدەهێڵن.
کۆچکردن هۆکارگەلێکی لە پشتەوەیە بەتایبەت باری ئابوری کە تاک والێدەکات وڵاتەکەی جێبهێڵێت لەپێناو ژیانێکی باشتر و خۆشگوزەرانی زیاتر.
هەرێمى کوردستانیش پشکى گەورەى بەردەکەویت لەکۆچى گەنجان وچەندین قوربانى گەورە لەڕیگەیە دراوە بۆگەیشتن بەوڵاتانى ڕۆژئاوا، بەڵام چێرۆک وبەسەرهاتى خەمناک وناخ هەژین تۆمارکراون دیارترین نموونە ئایلان کوردى بووەکەبووبە ڕەمزیک ولەبیروهزری تاکى کورد ولەتەواوى جیهان دەنگ دانەوەى هەبوو
Picsart-24-02-23-21-31-09-085