نوێترین

recent

27/08/2019

سلێمانی :هیچ وادەیەك بۆدابەشكردنی نەوتى سپى ماڵان دیاری نەكراوە

ئاژانسى وڵات
ماوەی زیاتر لە شەش مانگە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگیراوە و هیچ وادەیەكیش بۆ دەستپێكردنەی دابەشكردنی نەوت دیاری نەكراوە.
ساڵی ڕابردوو هەموو مەڵبەندەكانی سلێمانی نەوتی ساڵی پێشتریان وەرگرت، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی نەوتی ساڵی ڕابردوو دیاری نەكراوە.
بەپێی زانیارییەكان دابەشكردنی نەوتی سپی پشت دەبەستێت بەو بڕە نەوتەی لە بەغداوە دەنێردرێت و ئەمساڵیش هیچ وادەیەك بۆ ناردنی ئەو بڕە نەوت دیاری نەكراوە.
لەهەمانکاتدا بەرەوپێش چوونى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم وبەغداد لەبوارى نەوت ووزە هۆکارێکى باشە بۆئەوەى دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەرماڵاندا خێراتربکرێت، بەپێى زانیاریەکان حکومەتى هەرێم لەماوەى ڕابردوودا لەهەوڵدابووە بۆچارەسەرى ئەوپرسە،حکومەتى هەرێم  لەگەڵ بەغداد لەسەرهێڵن لەڕێگەى ئەنجومەنى پارێزگاکانەوە..
Picsart-24-02-23-21-31-09-085