نوێترین

recent

21/08/2019

ژنێکی دووگیان بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا

ئاژانسى وڵات
ژنێکی دوو گیانی خەڵکی پاوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان گیانی لەدەستدا لەماوەی هەفتەیەکدا ئەمە دووەم هاوڵاتیە گیان لەدەستدەدەن.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەرۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند ژنێکی خەڵکی ئاوایی دشەی سەر بە پاوە بە ناوی “ژیلا قادری زادە”بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لە کاتی لەدایک بوونی منداڵەکەی گیانی لەدەست دا.
رێکخراوەکە ئاماژەى بەوەشکردووە"ژیلا قادری زادە بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لە نەخۆشخانەی “ئیمام ڕەزای” کرماشان گیانی لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە، هەفتەی رابوردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “جامە شورانی” دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی “شەهیدان”ی کرماشانی کرد و بە هۆی ئەوەی دەفتەرچەی دەرمانی نەبووە وەرنەگیراوە و دوای بەدواداچوونێکی زۆر ناچار بووە بە بێ وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەکە بە جێ بهێڵێت.
ئەو هاووڵاتیە کە تووشی جەڵتەی دڵ ببوو، لە حەوشەی نەخۆشخانەکە کەوتووەتە سەر زەوی و گیانی لەدەست داوە.
دیاردەی گرانی و کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی لەرۆژهەڵاتی کوردستان تەنگی بەدانیشتوان هەڵچنی وە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085