ئاژانسى وڵات
لاهور شێخ جه‌نگى، به‌رپرسى ده‌زگاى پاراستن و زانیارى-زانیارى كوردستان، په‌یامێكى توندر ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئەگەر ئەمە دەستپێکی کاری حکومەتداری ئێوەبێت دڵنیام حکومەتێکی پڕ لە شکست و نەهامەت چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات".
دواى ئه‌وه‌ى رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان چاڵێنجى، لاهور شێخ جه‌نگى، به‌رپرسى ده‌زگاى پاراستن و زانیارى-زانیارى كوردستان-ى كرد بۆ چاندنى نه‌مامێك، میدیاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ڕێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى كاریكاتێرێته‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ى كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢١ى ئاب، لاهور شێخ ده‌نگى له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان-ى كردووه، له وه‌ڵامى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاریكاتێره‌دا ده‌ڵێت: "سوپاسی خاتوو ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەم کەوا منی چاڵێنچ کردوە کەنەمامێک بنێژم بۆ سەوزکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان، بەڵام بەداخەوە میدیاکانی پارتی وبەتایبەتی نزیک لەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە لەسۆشیال میدیا‌و ڕۆژنامەکانیان هێرشی ناڕەوا دەکەن".
به‌رپرسى ده‌زگاى پاراستن و زانیارى-زانیارى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو: "دەمەوێت بە سەرۆکی حکومەت بڵێم ئەگەر ئەمە دەستپێکی کاری حکومەتداری ئێوەبێت دڵنیام حکومەتێکی پڕلەشکست و نەهامەت چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات".

